سەرەکی » وتار » لەتیف فاتیح فەرەج‌ » ئاڵا و رۆم و شتی ترپەڕە 2

خورجە

ئاڵا و رۆم و شتی تر

كابرای تورك، ئەوەی بەزمی ئاڵاكەی كوردستانی نایەوە لە توركیا، دواتریش هیچ لەوە پەشیمان نەبوو ئەو زۆر راشكاوانە گوتی (( ئەو پەڕۆیە پیسە و ناكرێ وڵاتەكەمان پیس بكات)) دیارە دوای ئەوەی نووسەران و رۆشنبیران لێرە و لەوێ، توند وەڵامی ئەو ناشیرنیەیان دایەوە، ئەو لەبری داوای لێبووردن بەوجۆرە دوا..
راستیەكەی ئەوەیە گیانی نەتەوەگەری كوێرانە، مایەی مەترسی و هەڕەشەیە ئەو پیاوە دەبێ هێشتا لەو راستیە نەبان بێت جگە لە باكوری كوردستان، هەموو توركیا لێیە لە هاوڵاتی كورد و ئاڵاكەشی بەهۆی شانازی دەزانێت وەك ئەوەی شاعیر دەڵێ:
ئەی ئاڵای میللەت هۆی شانازیمان
نیشانەی بەرزی و سەرفرازیمان
دڵداریش گوتی:
((قەت نانەوێ ئاڵاكەمان))
مەسەلەكە ئەوە نیە ئاڵای هەموو وڵاتێ لە پەڕۆ دروستكراوە یان نا!! قسە لەسەر ئەوەیە هەندێك بابەت سونبولن و دەبێ رێزیان بگیرێ نەك شتی تر..
دەمێكە بڕوام وایە دەبێ ئاوەزمەندانی ئەو نەتەوانەی كوردستانیان بە خاك و خەڵكەوە بەسەردا دابەشكراوە كەمێك هۆشی بێننە سەر و ئامۆژگاری حكومەتەكان بكەن كە چیتر خوێنی سەربازی خۆیان و شەڕەوانی كورد بەهەدەر نەچێت، ئایە ئەو خوێنە زۆرە رژاوە كە سەدان ساڵە لەبەر ئەو میلەتانە دەڕوات، چوار ئاوەزداری ئەوتۆی دروست نەكرد تا بڵێین ئیتر بەسە.
ئەو كیانە مەترسیدارەی ئەو بابایە بە من دەڵێت دەوڵەتی تورك هێشتا بە هەمان ئەو جۆرە پەروەردەی تاكی تورك دەكەن. (( كە ئەوەندە شوم بن لە شەفیشی بدەن زەرەر))
لەو پەروەردە مەترسیدارە هەر پیاوی وەك ئەو بابایە دروست دەبێت، نەك فڕۆكەوانێك بە رووی دەسەڵاتدارەكەیدا بوەستێ و بڵێ من ناتوانم بە بۆمب مناڵی ساوا بكوژم، داخوا فڕۆكەوانی بەوجۆرە لای تورك و لە توركیا دەست دەكەوێت؟!
ئەمڕۆ لە هەر كات زیاتر كورد و رۆم و عەجەم و عەرەب پێویستیان بەوەیە بە ئاشتی و ئارامی بژین، كاتی ئەو هەموو رق و خوێنە نیە، دەوڵەتەكان دەتوانن دەستپێشخەری بكەن نەك خەریكی پیلان و چاڵ و پاشقول بن، هەرگیز هیچ نەتەوەیەك لەوی لە نەتەوەیەكی دیكە زیاتر نیە و و (( لە ئەزەلیش خودی وەسانە كرێ یە)) ئەوەی بۆ من مایەی هەڵوەستە و قسەلەسەركردنە ئەوەیە بۆ دەبێت توركی شوێنێ لە توركی شوێنێكی دیكە جیاواز بن، ئاخر رۆژ نیە لە تەقسیم و ئاكسەرای كوڕ و كیژی كورد دەست نەگرن و و دیلانێ نەكەن، ئاڵای كوردستانیش بە ئاشكرا لە ئەستەنبوڵ هەیە، ئەو ئەستەنبوڵەی حاجی قادر بە دڵی پڕ كەسەرەوە دەڵێ (( لە رۆما كەوتە بەرچاوم كەسێكی هائیم و حەیران))
كارداشی بۆ ئەوەی فێری رێزگرتن لەوی تر بێت (( بێرە كوردستان ئەزیزم)) ئاخر هەردوو ئاڵای كوردستان و توركیاش لە پەڕۆ دروستكراون كێ دەڵێ ئەو پەڕۆیەی ئاڵای كورددستانی لێ دروستكراوە سەت قاتی ئەوی توركیا باشتر و بەقیمەت تر نیە؟!

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

مامه‌ند كه‌ركوكی‌

1 ئه‌م جه‌هل و نیفاق و سیفه‌و زیلله‌ته‌ ده‌كه‌ی‌ ئه‌م ...