سەرەکی » وتار » لەتیف فاتیح فەرەج‌ » سه‌ربه‌خۆی‌ ئه‌مریكاو خواردنی‌ ئه‌مریكی‌

سه‌ربه‌خۆی‌ ئه‌مریكاو خواردنی‌ ئه‌مریكی‌

ئه‌وه‌ یه‌ك دوو ساڵه‌ كونسڵگه‌ری‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ ساڵوه‌گه‌ڕی‌ سه‌ربه‌خۆی‌ ئه‌مه‌ریكادا داوه‌تمان ده‌كات، له‌وێنده‌ر دۆستان و خه‌ڵكی‌ جیا جیا یه‌كتر ده‌بینین، قسه‌و باسی‌ زۆر دێته‌ پێشێ‌، ئه‌و ساڵ رۆژێك پێش چوونم دوای‌ 26 ساڵ دابڕان هاوڕێیه‌كی‌ ئازیزم بینیه‌وه‌ كه‌ سێ‌ به‌شی‌ ئه‌وته‌مه‌نه‌ی‌ له‌ زیندانه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ خت و خۆڕاو وه‌ك كوردی‌ بێ‌ جێ‌ برده‌سه‌ر» هه‌ر چه‌ند خانه‌واده‌و خێزانی‌ له‌وێنده‌ر ناسنامه‌ی‌ ئه‌مه‌ریكیان هه‌یه‌ وخێزانێكی‌ به‌ ڕوومه‌تی‌ وێنده‌رن»، یاسینی‌ شاعیرو نوسه‌رو ئازادیخوازو مرۆڤ، له‌ رێگاما به‌ره‌وهه‌ولێر هاوڕێ‌ و دۆسته‌ گه‌نجه‌كه‌م یوسفی‌ كوێخا برایم له‌ رقی‌ رێگاو بانه‌كه‌ وتی‌ جا خۆ ئه‌و جادانه‌ به‌ ده‌ست دوژمنیشه‌وه‌ بن هه‌ر ئاوا خزمه‌تیان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی‌ كورد ئازار بدات، له‌كۆیه‌ سه‌ردانی‌ مامۆستاو دۆستی‌ دێرین « مامۆستا عه‌بدوڵای‌ حه‌سه‌ن زاده‌» مان كردو له‌ ماڵی‌ وان خۆشترین قوڕاوی‌ كورده‌واریمان خوارد، «قوڕاو خواردنێكی‌ تایبه‌تی‌ كوردیه‌و هه‌ر له‌وێش هه‌ندێك باسی‌ خوان و ئاشخانه‌ی‌ كورده‌واری‌ و چڕو چیله‌كه‌و جیزی‌ و هی‌ دیكه‌مان كرد».
به‌ رێگای‌ یه‌ك سایدی‌ سماقولیدا به‌ره‌ و پیره‌ هه‌ولێری‌ قه‌رات و مناره‌ كه‌وتینه‌ ڕێ‌، له‌ كه‌س نه‌زانیش ئازیزانمان به‌ سه‌ر كرده‌وه‌و پاشان چووینه‌ رۆتانا، حه‌شامات و پشكنین و جیاكاری‌ و ئه‌و به‌زمه‌ش هه‌رده‌بێت، وه‌لێ‌ به‌وه‌ دڵخۆش بووین كه‌ ئه‌و ساڵ تره‌مپه‌ سوریش كورد ده‌رچوو، جاخۆ وابڕوا ئه‌رجه‌نتیش به‌ راست ده‌گه‌ڕێ‌ كه‌ له‌ « اجاتین من عفرین» ه‌وه‌ هاتوه‌، ده‌شێ‌ باپیره‌ گه‌وره‌ی‌ ئێمه‌ش نه‌یتیڤێكی‌ ئه‌و ئه‌مه‌ریكاو كه‌نه‌ دایه‌ بێت، ئه‌من ئه‌وێ‌ ساڵ له‌ مانیتۆبا له‌ نێو نه‌یتیڤان زۆر خاڵی‌ هاوبه‌شی‌ خۆو ئه‌وانم دۆزینه‌وه‌، كورد هه‌ی‌ كورد.
پاش وتارو به‌ خێر هێنان و لێدانی‌ سرودی‌ ئه‌مه‌ریكاوعیراق و كوردستان، ئه‌وجا یه‌كتر ناسین و خواردن و خواردنه‌وه‌ و وێنه‌ گرتن ده‌ست پێده‌كات، ئه‌وساڵ خۆش ئه‌وه‌بوو ئه‌من شاعیرێكی‌ تایبه‌ت و خۆش مه‌شره‌بم دیته‌وه‌، كه‌ ده‌مێك بوو له‌ دووی‌ ده‌گه‌ڕام،هه‌ندێك پارله‌مانتێرو به‌رپرس و ئه‌وانه‌شم بینی‌، هه‌مه‌ چه‌شن خواردنی‌ ئه‌مه‌ریكی‌ و شیرینی‌ تایبه‌ت ئه‌من خۆزگه‌م خواست له‌ بری‌ ئه‌و خواردن و خواردنه‌وه‌و هۆڵگرتنی‌ رۆتانایه‌ خه‌رجی‌ ئه‌وانه‌ هه‌ر ساڵه‌و درابا به‌ باشترین سه‌ركه‌وتوه‌ ده‌سكورته‌كانی‌ هه‌رێم، یان 100 ماڵی‌ ئه‌و شۆرش و رزگاری‌ و بنه‌سڵاوه‌و كه‌وه‌رگۆسكه‌، گه‌لۆ ده‌كرێ‌ بۆنه‌كه‌ش به‌ شێوازی‌ دیكه‌ بكرێت وئه‌وه‌ش بكرێت، یانی‌ ده‌كرێت خواردنه‌كه‌ به‌شی‌ 200 میوان بێت و به‌شی‌ دوو ئه‌وه‌نده‌ نه‌بێت، خه‌ساره‌تدانی‌ خواردن نه‌ریتێكی‌ كوردی‌ و هی‌ ئه‌و ناوه‌ندی‌ رۆژهه‌ڵاته‌یه‌، نه‌ك هی‌ شوێنانی‌ دی‌، هه‌ر چه‌ند ئه‌وێ‌ ساڵی‌ ئه‌من بابایه‌كی‌ ئه‌مه‌ریكیم بینی‌ تشریب و مریشك و گۆشت و عه‌وازه‌و دنیایه‌ك خواردنی‌ له‌ سه‌ر مێز خڕ كردبوو له‌و تاجریانه‌ی‌ كه‌ ئێستا نه‌ماوه‌ په‌یتا په‌یتا ده‌یخوارد .
ماڵی‌ ئه‌و خزمانه‌ی‌ ئه‌مه‌ریكا ئاوه‌دان كه‌ داوه‌تمان ده‌كه‌ن ئه‌منیش بڕیارم داوه‌ بۆ ئیمزای‌ كتێبی‌ كوردوئه‌مه‌ریكا داوه‌تیان بكه‌م، وه‌لێ‌ كتێبه‌كه
‌به‌ پاره‌یه‌ نه‌ك خۆڕای‌، خۆنه‌شمگوتوه‌ بۆم له‌و نیۆرك تایمزو واشنتۆنپۆسته‌ی‌ وه‌شێنن.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

شێخ مارف بەرزنجی و كەركوك

1 شێخ مارف بەرزنجی شاعیرو نوسەرو نیشتمانپەروەری كورد،ناوێكە لە ناوە ...