سەرەکی » وەرزش » نایه‌وێت بڕوات

نایه‌وێت بڕوات

واندا نارا هاوسه‌ر و به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی ماورۆ ئیكاردی داهاتوی ئه‌و یاریزانه‌ی‌ یه‌كلایی كرده‌وه‌و دوپاتی كرده‌وه‌ ئیكاردی نایه‌وێت ریزی یانه‌كه‌ی‌ به‌جێبهێڵێت.
واندا نارا له‌ لێدوانێكی بۆ رۆژنامه‌ی‌ لاگازێتا دیللۆ سپۆرت وتی: پێم وایه‌ ئیكاردی له‌ ئینته‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت، چونكه‌ له‌م میركاتۆیه‌ چه‌ندین بۆندی ره‌تكردۆته‌وه‌.
وتیشی: من كاری خۆم ده‌كه‌م و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ یانه‌كانی تر ده‌كه‌م، به‌ڵام بڕیاری كۆتایی لای ئیكاردی خۆیه‌تی و ئه‌ویش نایه‌وێت له‌ ئینته‌ر بڕوات.
سه‌باره‌ت به‌ چوونی ئیكاردی بۆ یۆڤانتۆس نارا وتی: ده‌وترێت ئیكاردی له‌گه‌ڵ یۆڤانتۆس رێككه‌وتوه‌ یان ده‌چێته‌ ناپۆلی، ئه‌مه‌ هه‌ڵه‌یه‌، من ناتوانم ده‌مانچه‌ بخه‌مه‌ سه‌ر سه‌ری بۆ ئه‌وه‌ی‌ به‌ بۆنده‌كان رازی بێت، ویستی ئه‌و مانه‌وه‌یه‌ له‌ ئینته‌ر.
له‌ كۆتاییشدا سه‌باره‌ت به‌ بڕیاری كۆنتی كه‌ ده‌یه‌وێت ده‌ستبه‌رداری ئیكاردی بێت وتی: كۆنتی راهێنه‌رێكی مه‌زنه‌ و یه‌كێكه‌ له‌ باشترینه‌كان، به‌ڵام ئه‌و ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ كۆمپانیای خاوه‌نی یانه‌كه‌ داوای لێكردوه‌.

 14 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*