رۆبه‌رت لیڤاندۆڤسكی هێرشبه‌ری یانه‌ی بایرن مونشن به باشترین یاریزانی هه‌فته‌ی دووه‌می بۆندس لیگا دیاری كرا، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی توانی هاتریك به‌رامبه‌ر به شاڵكه تۆماربكات.
لیڤا له یاری به‌رامبه‌ر به شاڵكه به ئاستی به‌رز ده‌ركه‌وت و توانی سه‌ركردایه‌تی سه‌ركه‌وتنی یانه‌كه‌ی بكات به 3 گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر كه هه‌ر 3 گۆڵه‌كه‌ی خۆی تۆماری كرد.
پێگه‌ی ره‌سمی بۆندس لیگا بڵاویكردۆته‌وه لیڤاندڤۆسكی به باشترینی هه‌فته دیاری كراوه كه توانی ژماره‌ی گۆڵه‌كانی له 2 جه‌وله بگه‌یه‌نێته 5 گۆڵ كه پێشتر هیچ یاریزانێك له ساڵی 1977ه‌وه نه‌یتوانیوه له 2 یاری یه‌كه‌م ئه‌و ژماره گۆڵه بكات.
ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م ریتمه‌ش به‌رده‌وام بێت ئه‌وا لیڤاندۆڤسكی مه‌ترسی گه‌وره ده‌بێت له‌سه‌ر ریكۆرده‌كه‌ی گێر مۆله‌ر كه له وه‌رزی 1971-1972 تۆماریكردوه كه له‌یه‌ك وه‌رزدا 40 گۆڵی كردوه.
109 جار بینراوە