سەرەکی » هەواڵ » چین: زیاتر ده‌كرێینه‌وه‌ تا جیهان لێمان تێ بگات

چین: زیاتر ده‌كرێینه‌وه‌ تا جیهان لێمان تێ بگات

رۆیته‌رز

رۆژنامه‌ی‌ چاینا ده‌یلی‌ بڵاوی‌ كرده‌وه‌، حكومه‌تی‌ مه‌ركه‌زی‌‌و حكومه‌ته‌ هه‌رێمییه‌كانیش له‌مه‌ودوا كراوه‌تر ده‌بن بۆ پێدانی‌ زانیاری‌، تا یارمه‌تی‌ كۆمه‌ڵی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ بده‌ن له‌ تێگه‌یشتنیان له‌ چین.
رۆژنامه‌كه‌ له‌ زاری‌ جیانگ جیانگۆ-ی‌ وه‌زیری‌ نووسینگه‌ی‌ زانیاری‌ سه‌ر به‌ ئه‌نجومه‌نی‌ ده‌وڵه‌ته‌وه‌ رایگه‌یاند، پێویسته‌ كراوه‌ بین‌و به‌ هێمنی‌ باسی‌ كه‌موكووڕییه‌كانی‌ خۆمان بكه‌ین، له‌گه‌ڵ وڵاتانی‌ تریشدا ده‌بێ راشكاوانه‌‌و راستگۆیانه‌ باسی‌ ناكۆكییه‌كانمان بكه‌ین. پێویسته‌ چین متمانه‌ی‌ به‌خۆی‌ هه‌بێت‌و قسه‌ له‌سه‌ر فیكری‌ سیاسی‌‌و شێوازی‌ حوكمڕانییه‌كه‌ی‌ بكات، نابێ خۆیشی‌ له‌ بابه‌ته‌ گه‌رماوگه‌رمه‌كانی‌ رۆژ بدزێته‌وه‌.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ چین تا ئێستاش سانسۆرێكی‌ زۆر به‌هێزی‌ داناوه‌ له‌سه‌ر راگه‌یاندنه‌كان‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ زانیاری‌ له‌سه‌ر هێڵه‌كانی‌ ئینته‌رنێت. بۆ سانسۆریش به‌رنامه‌ی‌ گره‌یت فایه‌ر ۆڵ به‌كار ده‌هێنێت، كه‌ رێگه‌ نادات هاووڵاتیان بچنه‌ سایته‌ ده‌ره‌كییه‌كانه‌وه‌. به‌هۆی‌ ئه‌و سانسۆره‌ به‌هێزه‌یه‌وه‌ له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ زانیاری‌، رێكخراوی‌ فریده‌م هاوس-ی‌ ئه‌مریكی‌ له‌ پله‌به‌ندی‌ وڵاتاندا سه‌باره‌ت به‌ ئازادی‌ ئینته‌رنێت، چینی‌ خستۆته‌ دواهه‌مین وڵاتی‌ ریزبه‌ندییه‌كه‌وه‌.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*