سەرەکی » کەلتوور » كەركوك،كردنەوەی پیشانگەی فۆتۆگرافی‌و كاری دەستی خانمان

كەركوك،كردنەوەی پیشانگەی فۆتۆگرافی‌و كاری دەستی خانمان

نووسینگەی كەركوك،هێمن ئەحمەد

لەڕۆژانی رابردوودا سەنتەری رۆشنبیری كەركوك پیشانگەیەكی فۆتۆگرافی بەناونیشانی «گەشتێك بەنێو مێژووی دێرینی كەركوكدا» بۆ هونەرمەند مەهدی شەفیق كردەوەو پیشانگەکەش ماوەی سێ رۆژ بەردەوامبوو. هەروەها سەنتەری رۆشنبیری كەركوك پیشانگەیەكی كاری دەەستی بۆ خانمانی شاری كەركوك كردەوە.
لەوبارەیەوە هونەرمەند «مەهدی شەفیق» بەكوردستانی نوێی وت: «لەپیشانگەكەدا حەفتاو پێنج وێنەی دێرینی شاری كەركوك نماشكراون كە كۆنترین وێنەیان بۆ ساڵی 1908 دەگەڕێتەوە، ئەوكاتەی دەسەڵاتی عوسمانی لەكەركوك بوون، هەروەها وێنەی هاتنی سەربازانی بەریتانی، نوێترین وێنەشیان وێنەی ساڵانی هەشتاكانە».

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

مێژووی‌ خه‌بات و به‌سه‌رهاتی‌ (حه‌مه‌ تاڵ)ی‌ بانه‌

مێژووی‌ خه‌بات و به‌سه‌رهاتی‌ (حه‌مه‌ تاڵ)ی‌ بانه‌، نوێترین چاپكراوی‌ مێژوونووس ...