به‌پێی هه‌ندێك توێژینه‌وه فرمێسكه‌كان نهێنی خۆیان هه‌یه و زۆر لهزاناكانیش له مشتومڕدان سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ته‌نها مرۆڤه‌كانن كه فرمێسك هه‌ڵده‌ڕێژن یان ئاژه‌ڵانیش هه‌مان شتیان هه‌یه؟
توێژینه‌وه‌كان له‌سه‌ر فرمێسك ڕۆژ به‌ڕۆژ قوڵتر ده‌بێته‌وه و له نێوان هۆكاره‌كانی فرمێسك ڕشتنی مرۆڤ و پرسیار له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی داخۆ هه‌ر مرۆڤه‌كان فرمێسكیان هه‌یه یان ئاژه‌ڵ و زینده‌وه‌ره‌كانی دیكه‌ش؟ چه‌ندین توێژینه‌وه كراون و تا ئێستاش به‌رده‌وامن.
ئه‌وه‌ی تا ئێستا زانراوه ئه‌وه‌یه كه مرۆڤ له‌كاتی خه‌مێكی قوڵ و كاره‌ساته‌كاندا ده‌گری و له‌كاتی خۆشیشدا هه‌ر ده‌گری ، ئه‌مه‌ش وایكردووه كه فرمێسكی مرۆڤ به پێی دۆخه‌كه له شێوه و پێكهاته‌یدا جیاواز بێت، لێره‌شدا پرسیاری گه‌وره ئه‌وه‌یه فرمێسك له‌چی پێكدێت و جۆره‌كانی كامانه‌ن؟
فرمێسك له چی پێكدێت؟
پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی فرمێسك ئاوه، دوای ئه‌وه‌ش هه‌ندێك پرۆتین و ئه‌نزیم و ئه‌و ماددانه‌ی كه نایترۆجینیان تێدایه، (9%)ی فرمێسك خوێیه هه‌ر بۆیه فرمێسك تامی سوێره، لێره‌شه‌وه ئه‌و پێكهاته‌یه به پێی هۆی گریانه‌كه ده‌گۆردرێت. فرمێسكی شادی سوێر نییه به‌ڵام فرمێسكی خه‌م و په‌ژاره سوێره
فرمێسكی هه‌میشه‌یی
له‌شی مرۆڤ ته‌نها له‌كاتی گریاندا فرمێسك به‌رهه‌م ناهێنێت، به‌ڵكو به هه‌میشه‌یی فرمێسك هه‌یه ئه‌گه‌رنا، چاو تووشیی ووشكبونهوهیهكی مه‌ترسیدار ده‌بوو، زۆر جار هه‌وای ناو ژوور زۆر وشكه، هه‌ر بۆیه چاو جۆره ئاوێك ده‌رده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی به ته‌ڕی و شێداری بمێنێته‌وه و زیانی به‌رنه‌كه‌وێت، هه‌روه‌ها له كاتێكدا شتێك ده‌كه‌وێته چاوی كه‌سێكه‌وه چاو خێرا فرمێسك ده‌رده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ته‌نه نامۆیه له چاو دوورخاته‌وه.، ده‌بێ ئه‌وه‌ش بزانرێت كه چاو چه‌ندین ده‌ردراوی هه‌یه وه‌ك له‌ناوبه‌ری میكرۆب و ڤایرۆسه‌كانن.
فرمێسكی پیاز و فرمێسكی سۆز
فرمێسكی پیاز ئه‌وه‌یه كه زۆر كه‌س له‌كاتی پیاز جنیندا فرمێسكێكی زۆر له چاویان دێته خواره‌وه، ئه‌مه‌ش به هۆی ئه‌وه‌وه‌یه كه پیاز له‌دوای له‌تكردنی جۆره ئه‌نزیمێك ده‌رده‌دات كه پێكهاته‌ی ترشی ئه‌مینی گۆگردی تێدایه ئه‌وه‌ش هۆكاره بۆ ئه‌وه‌ی چاوی مرۆڤ فرمێسكی لێبێته خواره‌وه، زۆر كه‌سیش ده‌ڵێن « ئه‌كته‌ره‌كانی سینه‌ما و ته‌له‌فزیۆن به‌ر له تۆماركردنی دیمه‌نێكی سۆزداریی یان خه‌ماوی پیازیان بۆ له‌ت ده‌كرێت تا چاویان فرمێسكی لێبێته خواره‌وه» ، به‌ڵام ئه‌مه زۆر جار وانییه و هه‌ندێك ئه‌كته‌ر توانای ئه‌وه‌یان هه‌یه له‌و كاته‌دا به ڕاستی بگرین ، هه‌ر سه‌باره‌ت به فرمێسك له كاتی قاشكردن و جنینی پیازدا زۆر كه‌س ده‌مامك به‌كار ده‌هێنن و زۆر كه‌سی تریش پیازه‌كه له ئاو هه‌ڵده‌كێشن و دواتر قاشی ده‌كه‌ن یان دهیجنن ، یان له به‌ر پانكه و فێنككه‌ره‌وه ئه‌و كاره ده‌كه‌ن و زۆر ڕێگای دیكه‌ش هه‌یه كه به‌كارده‌هێنرێت بۆ نه‌هێشتنی بۆنی تونی پیاز له‌كاتی ووردكردن و پاككردنیدا، به‌ڵام فرمێسكی خه‌مباریی یان ئه‌و فرمێسكه‌ی له كاتی هه‌ڵچوونێكی سۆزداریدا له چاو دێته خواره‌وه به‌هۆی ده‌ردانی ئهنزیمێكهوهیه كه سه‌رچاوه‌كه‌ی مێشێكی مرۆڤه و له‌لایه‌ن كۆئه‌ندامی ده‌ماریی ناویستهوه په‌یامه‌كه‌ی ئاراسته‌ی چاو ده‌كرێت، ئه‌مه‌یان ناتوانرێ كۆنتڕۆڵبكرێت و كه‌س به‌سه‌ریدا زاڵ بێت ، هه‌روه‌ها سۆزی زۆر ئه‌و به‌شه‌ی كۆئه‌ندامی ده‌مار چالاك ده‌كات و ئه‌ویش لای خۆیه‌وه ئه‌و ناوچه‌یه چالاك ده‌كاته‌وه كه فرمێسك به‌رهه‌م ده‌هێنێت له چاودا.
كێ درێژترین گریانی هه‌یه ؟
به‌پێی چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌ك كه له په‌مانگای ئه‌ڵمانیا بۆ نه‌خۆشییه‌كانی چاو كراوه ، فرمێسك ڕشتنی ژنان نزیكه‌ی شه‌شه خولهك ده‌خایه‌نێت ، به‌ڵام پیاو دوو بۆ چوار خولهك ده‌خایه‌نێت.
فرمێسكی گیانله‌به‌ران
به‌پێی ئه‌و توێژینه‌وانه‌ی كراوه، هه‌میشه پرسیاره‌كه ئه‌وه بووه ئایا ئاژه‌ڵانیش هه‌ستیان وه‌ك مرۆڤه؟ ئایا ئه‌وانیش وه‌ك ئێمه ده‌گرین و فرمێسك ده‌ڕێژن، زۆر له توێژه‌ره‌وان وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره به به‌ڵی ده‌ده‌نه‌وه و ئاشكرایده‌كه‌ن جگه له‌وه‌ی به‌شێكی زۆری ئاژه‌ڵه‌كان سۆزدارن و زۆریشیان وه‌ك مرۆڤ ده‌توانن فرمێسك هه‌ڵڕێژن بۆ ئه‌وه‌ش فیل ده‌كه‌نه نمونه كه له كاتی له‌ده‌ستدان و مردار بوونه‌وه‌ی یه‌كێك له ڕهوهكهیان فرمێسك ده‌ڕێژن.
فرمێسكی تیمساح چییه؟
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تیمساح پێلووی سێیه‌می هه‌یه و زۆر پاشماوه‌ی تێدا ده‌مێنێته‌وه، بۆیه كاتێك ئه‌و ده‌ردراوانه زۆر كۆده‌بنه‌وه به‌هۆی فرمێسكه‌وه ئه‌و ده‌ردراوانه له چاوی تیمساحه‌كه دێنه ده‌ره‌وه، هه‌ر بۆیه ئه‌مه زۆر جار بۆ ئه‌و مرۆڤانه‌ش به كاردێت كه خۆیان دڵره‌ق و دڕنده‌ن و دورن له‌به‌زه‌یی كاتێك له دۆخێك‌دا ببینرێت كه ده‌گری پێی ده‌وترێت « فڵان فرمێسكی تیمساح هه‌ڵده‌ڕێژێت».
سه‌رچاوه: DW
610 جار بینراوە