زۆربوونی ئۆتۆمبیل و كه‌می شه‌قام ئاسته‌نگێكی ژینگه‌یی كه ڕوو له هه‌ڵكشانه به‌رده‌وام
ئاماده‌کردنی: سه‌ربه‌ست عه‌بدولره‌حمان
گواستنه‌وه‌و هاتوچۆ یه‌كێكه له پێویستیه سه‌ره‌كیه‌كانی مرۆڤ، له كوردوستانی ئێمه‌دا كه ئۆتۆمبیل ته‌نیا هۆی گواستنه‌وه‌یه، به‌تایبه‌ت له ناوخۆدا، وه نه‌بونی شه‌قام و پرد‌و ئه‌نده‌ر پاسی پێویست، له ئاست ئه‌و ژماره زۆره‌ی ئۆتۆمبیل كه به‌كاردێت، وایكردووه بڕێكی زۆر گازی ژه‌هراوی و ژاوه‌ژاوێكی زۆر، له ژینگه دا به‌تایبه‌ت له ناوه‌ندی شارهكاندای هه‌بێت، هه‌روه‌ها كاری ئه‌فسه‌رو كارمه‌ندانی پۆلیسی هاتوچۆی زۆر گران كردووه.
ئه‌گه‌رچی به‌ڕێوه‌به‌رو كارمه‌ندانی هاتوچۆ، هه‌میشه له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان كه، دیدی خه‌ڵك به‌رامبه‌ر كاره‌كانیان والێبكه‌ن كه ئه‌مان له‌خزمه‌تی خه‌ڵكدان و بۆ پاراستنی ژیان و ئۆتۆمبێله‌كانیان له‌زیان هه‌وڵده‌ده‌ن، به‌ڵام هێشتا كه‌سانی واهه‌ن، كه واده‌زانن له بۆسه‌دان بۆ تۆماری سه‌رپێچی و سزادانیان.
له چاوپێكهوتنێكا له گه‌ڵ به‌ڕێز عه‌میدی هاتوچۆ ( فه‌ره‌یدون عمر ئه‌حمه‌د) به‌ڕێوه‌به‌ری هاتوچۆی سلێمانی، به‌چاكمان زانی كه ته‌نیا چه‌ند بابه‌تێكی دیاری كرا‌و، بخه‌ینه به‌رباس، چونكه هاتوچۆی سلێمانی ڕاگه‌یاندنێكی زۆر كارا‌و شاره‌زایان هه‌یه و به‌رده‌وام به‌رنامه‌و هه‌واڵ وچالاكیهكانیان، له ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن و سۆشیال میدیاوه ده‌گه‌نه خه‌ڵك. شایانی باسه دوای ده‌ست به‌كار بوونی به‌ڕێزیان، هه‌ندێ گۆڕانكاری له ئاڕاسته‌ی شه‌قامه‌كانی ناوه‌ندی سلێمانیدا كرا، زۆر ئاسته‌نگی نه‌هێشت .
به‌ڕێزیان ئاگاداری كردین كه‌به‌داخه‌وه بهدهمهونههاتنی حكومه‌ت ، بۆ دروستكردنی شه‌قامی پێویست و ئه‌نده‌ر پاس و به‌رزه پرد له سنوره‌كه‌دا، وای كردووه كه هێشتا له زۆربه‌ی شه‌قامه نیمچه خێرا‌و، خێراكانیشدا، یوتێرن به‌كار بێت، كه‌ئه‌مه ڕاهاتنی خه‌ڵكه‌كه نه‌بوایه به‌رده‌وام هۆی كاره‌ساته ، وههۆی كۆبونه‌وه‌ی ئۆتۆمبیل و زیادبونی زیانه ژینگهیهكانه، خۆ ئه‌گه‌ر داهاتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی هاتوچۆ به‌كار بهاتایه، بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كانی هاتوچۆو و دروست كردنی ئه‌نده‌رپاس و به‌رزه‌پرد، ده‌كرا زۆریك له كیشه‌كان چاره بكرێت.
هه‌روا ئاگاداریكردین، بونی ئه‌و شۆستانه‌ی نێوان شه‌قامی خزمه‌تگوزاری و شه‌قامه سه‌ره‌كیه‌كه‌ی مه‌لیك مه‌حمود، بۆته‌هۆی ئاسته‌نگ له‌زۆر شوێندا، چونكه شۆفێران به‌هۆی ئه‌و شۆستانهوه له‌لای ڕاست وچه‌پی شه‌قامه خزمه‌تگوزاریه‌كه ئۆتۆمبیل ڕاده‌گرن، هه‌روا ئهودهرچانهی كه ئۆتۆمبیل لێوه‌ی ده‌چێته ئه‌و شه‌قامانه‌وه و لێی ده‌رده‌چێت بۆ ناوشهقامه سه‌ره‌كیه‌كه، هه‌میشه كاره‌ساتی لێده‌كه‌وێته‌وه. لابردنی ئه‌و شۆستانه، له لایه‌ك پانتاییه‌كی زۆر زیاد ده‌بێت بۆ شه‌قامه گشتیه‌كه، وه ده‌رفه‌ت نامێنێ بۆ ڕاگرتنی ئۆتۆمبیل لای ده‌سته چه‌پ هه‌روه‌ها شاره‌وانی ده‌توانێ به‌گرێبه‌ست، لای ڕاستی شه‌قامه‌كه وه‌ك پارك بدات به كرێ، له‌و شوێنانه‌ی كه به شیاوی ده‌زانرێ، له جیاتی ئه‌وه‌ی خاوه‌ن دوكان وكۆگاكانی ئه وشهقامه بۆخۆیان زه‌وتی بكه‌ن. هیوای خواست كه شاره‌وانی له‌گه‌ڵیان هاوڕابن له‌و كاره‌دا و هاوكاریان بكه‌ن.
شایانی باسه له‌سه‌ر شۆسته‌ی نێوان ئه‌و شه‌قامانه و شه‌قامه سهركیهكه، ژماره‌یه‌ك دره‌خت ڕوێندراون له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی باخچه‌كانه‌وه، ئه‌گه‌رچی به‌داخه‌وه هه‌ندێكیان، به‌هۆی ڕه‌شه‌با و ئۆتۆمبیل و ده‌ست درێژی خه‌ڵكه‌وه، شكاونه‌ته‌وه. خۆئه‌گه‌ر ئه‌و دره‌ختانه له‌سه‌ر شۆسته‌ی به‌رده‌م دوكان و ته‌لاره‌كان بوایه، ده‌شێ پارێزراوتربن، چونكه كه‌متر ته‌وژمی با كاریگه‌ری له‌سه‌ریان ده‌بوو.
سه‌باره‌ت به بڕیاری په‌روه‌رده، بۆ دیاری كردنی ڕه‌نگی ڕه‌ساسی و سپی، بۆ به‌رگی قوتابیانی قۆناغی یه‌ك بۆ شه‌ش، هاوڕابوون له گه‌ڵمان كه چاكتره كه به‌رگی مناڵ به‌گشتی و به‌تایبه‌ت قوتابیان له‌و ڕهنگانهبن كه چێگای سه‌رنجه و هك ڕه‌نگه گه‌رمه‌كان. وه هیوایان خواست كه پێداچونه‌وه هه‌بێت. هه‌رنا، شریتێك ڕه‌نگی فسفۆڕی بدرێت له جله‌كان.
هاوكات به‌ڕێز ڕائدی هاتوچۆ،( كاروان محمد صدیق ) وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆ، هاوڕابوو بۆ به‌رگی خوێندكاران، وه ئه‌وه‌شی زیاد كرد، كه چاكتره هه‌موو هاووڵاتیان، له كاتی چونه ده‌ره‌وه له شه‌ودا جله‌كانیان ڕه‌نگی كاڵ بێت، تا ڕوناكی بداته‌وه و زوو ببینرێت و پارێزراو بن.
سه‌باره‌ت وه‌ستانی ئۆتۆمبیل له سه‌ر شه‌قام، كه ده‌بێته هۆی ته‌سك بونه‌وه‌ی شه‌قام و قه‌ره‌باڵغی وزیادبونی دوكه‌ڵی ئۆتۆمبیل، ئاگاداریان كردین،كه مه‌رج نیه هێمای قه‌ده‌غه كردنی وه‌ستان هه‌بێت. هه‌ندێ شوێن وكات وه‌ستان له‌سه‌ر شه‌قام تیایا قه‌ده‌غه‌یه.
له‌وانه كاتێ به‌هۆی خۆڵ بارین یان ته‌م بینین گران بێت، یان له‌و شوێنانه‌دا كه پێچكردنهوهیه، یان له چوار ڕێیانهكاندا، له‌سه‌ر پرد سه‌رو ژێر، شوێنی دیاری كرا‌و بۆ پاص و ته‌كسی، له‌سه‌ر هێڵی په‌ڕینه‌وه‌ی خه‌ڵك ، به‌رده‌م ده‌رگای خوێندنگه وفهرمانگهكان، لای چه‌پی شه‌قام، ڕیزی دووه‌م، ڕێگایه‌ك تهنگهبهربێت، تونێل، له‌وشوێنانه‌ی تێپه‌ڕاندن قه‌ده‌غه‌یه به‌تایبه‌ت سه‌ر گرد و به‌رزایی، ڕێگایه‌ك له ژێر كاردابێت، به‌رده‌رگای گه‌راجی ماڵ بێ مۆڵه‌ت وه‌رگرتن له خاوه‌ن ماڵ، هه‌روا به‌رده‌رگای شوێنه گشتیه‌كان.
بێگومان هه‌موو وه‌ستانێكی نادرووست، جگه له كاره‌سات، ئاسته‌نگ بۆ هاتوچۆ درووست ده‌كات، وه ده‌بێته هۆی زیاتر په‌نگ خواردنه‌وه‌و سوتانی بڕێكی زۆر تری سوته‌مه‌نی زیاتر پیس بونی ژینگه، وهزهرهرمهندی سه‌ره‌كی له پیسبونی هه‌وا له شه‌قامدا شۆفێرانن.
شایانی باسه له هه‌رێمی كوردوستاندا، له‌به‌ر نه‌بونی هۆی گواستنه‌وه‌ی گشتی له‌بارو گونجاو ، خه‌ڵك زۆربه‌ی ئۆتۆمبیلی تایبه‌ت به‌كار دێنن، ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م قه‌ره‌باڵغی و دووه‌م دوكه‌ڵێكی زۆر ده‌كاته هه‌واوه به‌تایبه‌ت له یه‌كتربڕی شه‌قام و ترافیكه‌كاندا وه لێره‌دا زۆرترین زیان بهركارمهندی هاتوچۆ ده‌كه‌وێت.
خۆزگه خه‌ڵك ئۆتۆمبیلیان هینده‌ی پێویست به‌كار بهێنا، بۆ ماوه كورته‌كان به‌پێ هاتوچۆ بكه‌ن به‌تایبه‌ت له ناوه‌ندی بازاڕه‌كان و ناو شوێنه‌كانی نیشته‌جێ بۆ ته‌ندروستی خۆیان و خه‌ڵك و پاراستنی ژینگه.
311 جار بینراوە