سەرەکی » راپۆرت » حاكم قادر: شەهیدان ناویان لە دەفتەری سەروەراندا تۆمارێكی پرشنگدارە

حاكم قادر: شەهیدان ناویان لە دەفتەری سەروەراندا تۆمارێكی پرشنگدارە

شوان كەریم

لەگوندی سێدەر لەدۆڵی جافایەتی، بەئامادەبوونی حاكم قادر حەمەجان ئەندامی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی، مەراسیمێك بۆ ناساندنی كتێبی (مەحمود سێدەری هەمیشە لەلووتكەدا) بەڕێوەچوو.
لەمەراسیمەكەدا، كە رۆژی 6/9 بەبۆنەی تێپەڕبوونی 32 ساڵ بەسەر شەهیدبوونی مەحمود سێدەری، بەڕێوەچوو. سەرەتا عوسمان سێدەری، لەوتەیەكدا رایگەیاند: شەهید مەحمود سێدەری، وێڕای ئەوەی فەرماندەیەكی ئازاو خاوەن كەسێتییەكی كۆمەڵایەتی‌و پێگەیەكی بەرزی هەبوو، دەروازەی ماڵەكەشی هەمیشە بۆ چارەسەری كێشەو داواكارییەكانی خەڵك، واڵا بوو.
هەر لەمەراسیمەكەدا، حاكم قادر، بەناوی مەكتەبی سیاسیی (ی.ن.ك)ەوە وتەیەكی پێشكەشكرد، تێیدا هاوخەمیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی گەیاندە كەسوكاری شەهیدان مەحمود سێدەری‌و شەهیدی جوانەمەرگ حەكیمی كوڕی‌و شەهیدان نەقیب ئەمیری كەریم چاوشین‌و شێخ محەمەد شێخ مەحمودو تەواوی شەهیدانی گوندی سێدەر كەژمارەیان لە 100 شەهید نزیكدەبێتەوە. راشیگەیاند: لەدەستدانی تێكۆشەرەكانی گەلەكەمان نەك بەتەنها بۆ یەكێتی، بەڵكو بۆ تەواوی كۆمەڵگەی كوردەواری هەمیشە خەسارەتێكی گەورە بووەو ناویان لەدەفتەری سەروەراندا تۆمارێكی پرشنگدارە.
وتیشی: شانازیكردنی یەكێتییەكان‌و گەلەكەشمان بەڕۆڵە خۆبەختكراوەكانیان، كەمترین پاداشتە بەكەسوكارە سەربەرزەكانیان‌و وتی: تەواوی گوندو دۆڵی جافایەتی بۆ گەیشتنی گەلەكەمان بەماف‌و ئامانجەكانیان، خاوەنی چەندین قوربانی‌و گیانفیدایین بەتایبەت لەشۆڕشی نوێی گەلەكەماندا بەڕابەرایەتیی (ی.ن.ك)، بۆیە پێویستە حكومەتی هەرێم دەستی ئاوەدانیی زیاترو باشتر بگەیەنێتە سنوورەكە.
پاشان، مستەفا چاوڕەش ئەندامی سەركردایەتی، چەند وێستگەیەكی ژیانی شەهید مەحمود سێدەری، ئاماژەپێكردو وتی: تێكۆشەر مەحمود سێدەری، یەكێكبوو لەفەرماندە ئازاو دیارەكانی یەكێتی لەقۆناغی سەختی شۆڕشی نوێی گەلەكەماندا.
بەسەركردنەوەی ماڵی شەهیدی فەرماندە شێخ جەمال شێخ بەهادین
هەمان رۆژ، بەبۆنەی تێپەڕبوونی 33 ساڵ بەسەر شەهیدبوونی فەرماندە شەهید شێخ جەمال شێخ بەهادین، حاكم قادر، بەمەبەستی دووپاتكردنەوەی هاوخەمی، سەردانی كەسوكارو ماڵی شەهید شێخ جەمالی كردو سڵاوو رێزی مەكتەبی سیاسی‌و سەركردایەتیی یەكێتی پێگەیاندن.
شەهیدی شێخ جەمال 33 ساڵ بەر لەئەمڕۆ لەداستانی قەیوان ماوەت لەقارەمانێتییەكی بێوێنەدا، شەهیدبوو و چووە ریزی نەمرانەوە.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

له‌ عیراق، هه‌موو ده‌پرسین، كه‌س وه‌ڵام ناداته‌وه‌

ئه‌یاد ئه‌لعه‌نبه‌ر تۆ بڵێی‌ ئاسۆیه‌ك، تروسكاییه‌ك مابێ؟ كاتێكی‌ دیاریكراو هه‌یه‌ ...