سەرەکی » هەواڵ » چه‌ند بریارێك له‌باره‌ی‌ كرێی‌ عه‌ریزه‌نووسه‌كانەوە درا

چه‌ند بریارێك له‌باره‌ی‌ كرێی‌ عه‌ریزه‌نووسه‌كانەوە درا

ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ له‌باره‌ی‌ كرێی‌ عه‌ریزه‌نووسه‌كانەوە چه‌ند پێشنیازێك ده‌داته‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران و تێیدا داوای‌ گرێبه‌ستێكی‌ نوێ ده‌كات.
دوێنێ 10ی 9ی‌ 2019 ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی له‌دوای‌ 54مین كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی، گفتوگۆی‌ له‌سه‌ر گرێبه‌ستی ئه‌لیكترۆنی عه‌ریزه‌نووسه‌كان ئه‌نجامدا.
دوای‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ش، له‌كۆنگره‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌وانیدا، ئازاد حه‌مه‌ئه‌مین سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ رایگه‌یاند، «به‌كۆی‌ ده‌نگ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی پێشنیازیكرد بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كه‌ ئه‌و گرێبه‌سته‌ی نێوان وه‌زاره‌تی دادو كۆمپانیای ئینفۆر هه‌ڵبوه‌شێته‌وه‌».
هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا داوای‌ داڕشتنه‌وه‌ی گرێبه‌ستێكی نوێ كراوه‌ له‌چوارچێوه‌ی یاسا كارپێكراوه‌كان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و پاره‌یه‌ی له‌ هاووڵاتیان بڕیاره‌ وه‌ربگیرێت.
ئه‌وه‌شی‌ وت: »ئه‌و نرخه‌ی‌ دانراوه‌ زۆره‌و هیچ داهاتێكی‌ بۆ حكومه‌ت تێدا نه‌ماوه‌، داوای‌ گرێبه‌ستێكی‌ نوێ ده‌كه‌ین، گرێبه‌سته‌كه‌ش ده‌مانه‌وێت حكومه‌ت به‌كێبڕكێ ئه‌نجامی‌ بدات».

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

״بەغدا و هەرێم كار بۆ چارەسەری كێشەكان لە بودجەی 2020 دا دەكەن״

كۆبوونەوە و هەوڵەكانی بەغدا و هەرێم لە ئاستی باڵادا بۆ ...