سەرەکی » راپۆرت » راپۆرتی، ته‌ها عه‌بدوڵلا‌ » خولی نوێی یاسادانانی نوێنەران دەستپێدەكات

خولی نوێی یاسادانانی نوێنەران دەستپێدەكات

بڕیارە لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە كۆبوونەوەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەستپێبكاتەوە.

شەممە، نوێنەران كۆدەبێتەوە
ئارەزوو مەحمود ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران لە فراكسیۆنی سەوز بە كوردستانی نوێ-ی راگەیاند: دوای كۆتاییهاتنی پشووی هاوینە، بڕیارە رۆژی شەممەی داهاتوو، كۆبوونەوەكانی ئەنجومەنی نوێنەران دەستپێبكاتەوە، وتیشی: لەم خولەی یاساداناندا گفتوگۆدەكرێت لەسەر پڕكردنەوەی پۆستە بەتاڵەكانی حكومەتی فیدراڵ و پەسەندكردنی پڕۆژەیاساكانی بودجە و دادگای فیدراڵی.
یەكهەڵوێستیی فراكسیۆنە كوردستانییەكان
هەروەها پەرلەمانتار حسێن ئاڵی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران بە كوردستانی نوێ-ی راگەیاند: ژمارەیەك پڕۆژەیاسا لە ئەنجومەنی نوێنەران خوێندنەوەی یەكەم و دووەمیان بۆ كراوە و ئامادەیە بۆ دەنگدان، وتیشی: كۆبوونەوەی فراكسیۆنە كوردستانییەكان لە ئەنجومەنی نوێنەران لەگەڵ سەرۆكایەتیی حكومەتی هەرێم كە لە چەند رۆژی رابردوودا لە هەولێر بەڕێوەچوو، كاریگەریی باشی دەبێت و دەبێتە هۆی یەكهەڵوێستی و پتەوكردنی پەیوەندیی نێوان فراكسیۆنە كوردستانییەكان بۆ داكۆكیكردن لە مافەكانی خەڵكی كوردستان لە بەغدا.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*