سەرەکی » هەمەڕەنگ » ماڵپه‌ڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان‌و زۆرترین به‌كارهێنان

ماڵپه‌ڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان‌و زۆرترین به‌كارهێنان

بی‌ بی‌ سی‌

لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی‌ نوێ كه‌ دامه‌زراوه‌ی‌ گڵۆباڵ وێب ئیندێكس له‌ له‌نده‌ن ئه‌نجامی‌ داوه‌، ئاشكرای‌ كردووه‌ كه‌ رێژه‌ی‌ به‌كاربه‌رانی‌ سایته‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌ ساڵی‌ 2012وه‌ تا ئێستا زۆر زیادی‌ كردووه‌‌و ماوه‌ی‌ به‌سه‌ربردنی‌ كاتی‌ به‌كاربه‌ر له‌ ماڵپه‌ڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا به‌ رێژه‌ی‌ 60 به‌رز بۆته‌وه‌.
لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ 45 وڵاتی‌ جیهانی‌ وه‌ك نموونه‌ وه‌رگرتووه‌ كاری‌ له‌سه‌ر كردووه‌، پاشان ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ خه‌ڵكی‌ فلپین زۆرترین كات ته‌رخان ده‌كات بۆ به‌كارهێنانی‌ سایت‌و ماڵپه‌ڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان‌و له‌ رۆژێكدا 241 ده‌قه‌ بۆ ته‌رخان ده‌كه‌ن، خه‌ڵكی‌ ئه‌مریكای‌ لاتینیش له‌و جۆره‌ كه‌سانه‌ن كه‌ زۆرترین كات به‌سه‌ر ده‌به‌ن له‌ به‌كارهێنانی‌ ماڵپه‌ڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا‌و له‌ رۆژێكدا 212 ده‌قه‌ به‌و جۆره‌ به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
خه‌ڵكی‌ ئه‌مریكای‌ باكوور له‌ رۆژێكدا 116 ده‌قه‌ به‌ دیار ماڵپه‌ڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه‌ داده‌نیشن‌و له‌ هه‌مووشیان كه‌متر گه‌لی‌ ژاپۆنه‌ كه‌ له‌ رۆژێكدا ته‌نیا 45 ده‌قه‌ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ته‌رخان ده‌كه‌ن.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*