سەرەکی » هەمەڕەنگ » ده‌مامكه‌كه‌ی‌ دارس خرایه‌ زیادكردنه‌وه‌

ده‌مامكه‌كه‌ی‌ دارس خرایه‌ زیادكردنه‌وه‌

رۆیته‌رز

ئه‌و كڵاوو ده‌مامكه‌ی‌ دارس فیده‌ر له‌ زنجیره‌ فلمه‌كانی‌ جه‌نگی‌ ئه‌ستێره‌كاندا له‌سه‌ری‌ ده‌كرد‌و له‌ ده‌موچاوی‌ ده‌كرد، له‌گه‌ڵ هه‌ندێك كه‌لوپه‌لی‌ تری‌ سینه‌ماییدا وه‌ك چاویلكه‌كه‌ی‌ هاری‌ پۆته‌ر ده‌خرێنه‌ زیادكردنێكی‌ ئاشكراوه‌ بۆ فرۆشتن.
زیادكردنه‌كه‌ خانه‌ی‌ پرۆفایلس ئین هیستۆری‌ تایبه‌ت به‌و بواره‌ رێكی‌ ده‌خات‌و بڕیاریشه‌ هه‌ر له‌و زیادكردنه‌ ئاشكرایه‌دا چه‌ند كه‌لوپه‌لێكی‌ تر كه‌ له‌ سینه‌مادا به‌كار هێنراون نمایش بكرێن بۆ فرۆشتن، له‌وانه‌ش ئه‌و جلوبه‌رگانه‌ی‌ لیۆناردۆ دی‌ كاپریۆ‌و كیت وینسڵیت له‌ فیلمی‌ تایتانیكدا له‌به‌ریان كردووه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌و جلوبه‌رگه‌ی‌ كه‌ كه‌سێتی‌ دۆرسی‌ پاڵه‌وانی‌ فلمی‌ (زه‌ ویزه‌رد ئۆف ئۆز) له‌به‌ری‌ كردووه‌.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ده‌مامكه‌كه‌ی‌ دارس فیده‌ر له‌و زیادكردنه‌ ئاشكرایه‌دا نرخه‌كه‌ی‌ بگاته‌ نزیكه‌ی‌ 450 هه‌زار دۆلار‌و چاویلكه‌كه‌ی‌ هاری‌ پۆته‌ریش نرخه‌كه‌ی‌ بگاته‌ نزیكه‌ی‌ 30 هه‌زار دۆلار.
له‌و زیادكردنه‌ ئاشكرایه‌دا بڕیاره‌ 940 پارچه‌‌و كه‌لوپه‌ل نمایش بكرێت بۆ فرۆشتن.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

سازدانی بیست و سێیەمین فێستیڤاڵی گەلاوێژ راگەیەندرا

لەڕۆژانی رابردوودا لە هۆڵی دیالۆگی شاری سلێمانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ...