سەرەکی » هەمەڕەنگ » شاره‌زووری‌ ئه‌وین پرژێن كرد

شاره‌زووری‌ ئه‌وین پرژێن كرد

به‌ڕێوبه‌رێتی ڕۆشنبیری و هونه‌ری شاره‌زوور، ئێواره‌ كۆڕێكی بۆ شاعیری خاك و ئه‌وین ئیسماعیل خورماڵی ڕێكخست.
ئێواره‌ی 12-9-2019، به‌ ئاما‌ده‌بوونی ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی له‌ به‌رپرسانی حكومی و حزبی و شاعیران و نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووسان و چالاكوانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی له‌ژێرناوی (عومرێك له‌ ته‌نیایی)، كۆڕێكی شیعر خوێندنه‌وه‌ بۆشاعیری خاك و ئه‌وین (ئیسماعیل خورماڵی) به‌ڕێوه‌چوو.
به‌مۆ ئه‌مین به‌ڕێوبه‌ری ڕۆشنبیری و هونه‌ری شاره‌زوور به‌ PUKmedia ی ڕاگه‌یاند: به‌رێوه‌به‌رێتیمان به‌ ئاماده‌بوونی ڕۆشنبیرانی سنووره‌كه‌ ئێواره‌ كۆڕێكی شیعر خوێندنه‌وه‌ی بۆ شاعیری خاك و ئه‌وین (ئیسماعیل خورماڵی) له‌ژێرناوی (عومرێك له‌ ته‌نیایی) ڕێكخستووه‌، كه‌ جێگه‌ی خۆشحاڵییه‌ ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوه‌وان ده‌كرا روویدا، كه‌ ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ گه‌نجانی سنووره‌كه‌ به‌شداربوون.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

چالاکییەکەیان پێشکەش بە رۆژئاوا کرد

لەبەردەوامی چالاکییە هونەرییەکانیدا، سەعات 5ی ئێوارەی رۆژی یەکشەممە 13/10/2019 بەشی ...