سەرەکی » مانشێت » سبەینێ پەرلەمان كۆدەبێتەوە

سبەینێ پەرلەمان كۆدەبێتەوە

بڕیارە سبەینێ سێشەممە 17/9/2019، پەرلەمانی كوردستان كۆببێتەوە.
د.ڕێواز فایەق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لە بانگهێشتنامەیەكدا بۆ پەرلەمانتاران رایگەیاندووە: سەعات 11ی پێشنیوەڕۆی سبەینێ سێشەممە، دانیشتنی ئاسایی پەرلەمان، بەڕێوەدەچێت.
بەپێی راگەیەنراوێكی دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانیش لە دانیشتنەكەدا «خوێندنەوەی یەكەم بۆ چەند پێشنیازە یاسایەك دەكرێت»، گرنگترینیان پێكهاتووە لە «هەمواری یەكەمی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان، پێشنیازە یاسای بەركاركردن و هەمواری یاسای بەرەنگاربوونەوەی قاچاغیكردن بە نەوت و بەروبوومەكانی» و چەند بڕگەیەكی دیكە.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

كۆسرەت رەسوڵ: رێگە بە كۆمەڵكوژی و هێرش بۆ سەر كورد نەدرێ

دوێنێ لەسلێمانی، كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری سكرتێری گشتیی (ی.ن.ك) پێشوازیكرد ...