سەرەکی » هەمەڕەنگ » مایكرۆسۆف كۆمپیوته‌رێكی‌ پێشكه‌وتوو ده‌خاته‌ بازاڕه‌وه‌

مایكرۆسۆف كۆمپیوته‌رێكی‌ پێشكه‌وتوو ده‌خاته‌ بازاڕه‌وه‌

روسیا الیوم

هه‌ندێك له‌و سایتانه‌ی‌ گرنگی‌ به‌ هه‌واڵی‌ ته‌كنۆلۆژیای‌ نوێ ده‌ده‌ن، هه‌واڵێكیان دزه‌پێكردووه‌ باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ كۆمپانیای‌ مایكرۆسۆف كار له‌سه‌ر دروست كردنی‌ كۆمپیوته‌رێكی‌ نوێ ده‌كات، كه‌ مۆنیته‌ره‌كه‌ی‌ نه‌رمه‌‌و له‌ ئاستێكی‌ زۆر پێشكه‌وتوودایه‌.
به‌ پێی‌ ئه‌و هه‌واڵه‌ دزه‌پێكراوانه‌، بڕیاره‌ مایكرۆسۆفت مۆنیته‌ری‌ جۆری‌ (OLED) له‌ كۆمپیوته‌ره‌ تازه‌كه‌دا به‌كار بهێنێت، كه‌ توانای‌ نوشتانه‌وه‌ی‌ هه‌یه‌، یه‌كێكی‌ تر له‌ تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی‌ ئه‌و مۆنیته‌ره‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ سه‌رتاپای‌ رووكاری‌ كۆمپیوته‌ره‌كه‌ ده‌گرێت‌و به‌شی سه‌ره‌وه‌ی‌ ده‌توانرێ ته‌رخان بكرێت بۆ مۆنیته‌ر‌و به‌شی‌ خواره‌وه‌شی‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ ته‌چه‌ به‌ ئاسانی‌ ده‌كرێته‌ كیبۆرد‌و ته‌خته‌كلیلی‌ نووسین.
وه‌ك باس ده‌كرێت مایكرۆسۆفت له‌ دروست كردنی‌ مۆنیته‌ری‌ ئه‌م كۆپیوته‌ره‌ تازه‌یه‌دا سوودی‌ له‌ ئه‌زموون‌و هه‌ڵه‌ی‌ كۆمپانیاكانی‌ پێشتر وه‌رگرتووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ مۆنیته‌ره‌كه‌ی‌ به‌هۆی‌ نوشتانه‌وه‌وه‌ نه‌شكێت.
بڕیاری‌ ئه‌م كۆمپیوته‌ره‌ نوێیه‌ پرۆگرامی‌ ویندۆز لایتی‌ له‌سه‌ر دابه‌زێنرێت‌و چه‌ندان تایبه‌تمه‌ندیشی‌ ده‌بێت كه‌ له‌ كۆمپیوته‌ره‌كانی‌ پێشتردا نه‌بوو.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

چالاکییەکەیان پێشکەش بە رۆژئاوا کرد

لەبەردەوامی چالاکییە هونەرییەکانیدا، سەعات 5ی ئێوارەی رۆژی یەکشەممە 13/10/2019 بەشی ...