سەرەکی » مانشێت » لایەنە كوردستانییەكان لە كەركوك تەئكید لە یەك لیستی دەكەنەوە

لایەنە كوردستانییەكان لە كەركوك تەئكید لە یەك لیستی دەكەنەوە

كەركوك، كوردستانی نوێ

لایەنە كوردستانییەكان لە كەركوك تەئكید لەسەر یەك لیستیی كورد بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراق دەكەنەوە كە بڕیارە لە مانگی نیسانی 2020دا، بەڕێوەبچێت.
دوێنێ لە كەركوك حزب و لایەنە كوردستانییەكان لە پارێزگای كەركوك، لەسەر ئاستی لێپرسراوی رێكخراوە پیشەیی و دیموكراتی و جەماوەرییەكان، كۆبوونەوە و تەئكیدیان لەسەر یەك لیستیی كورد بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی پاریزگای كەركوك كردەوە.
لە بەلاغی هاوبەشی لایەنەكانیشدا كە دوای كۆبوونەوەكە خوێنرایەوە، ئاماژەبەوەدرا «هاوهەڵوێست و یەكدەنگبووین لەسەر ئەوەی كە پێویستە تێكڕای حزبە كوردستانییەكان لە كەركوك بە یەك لیست بەشداری لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوكدا بكەن». داواشیان لە سەركردایەتیی حزبە كوردستانییەكان كرد، بە ئامانجی یەكهەڵوێستی و پشتیوانیكردن لە لیستی كەركوكی كوردستانی، كۆبوونەوەی لوتكە بكەن.
شایانی باسە، رۆژی 9/9/2019، حزب و لایەنە كوردستانییەكان لە پارێزگای كەركوك كۆبوونەوە و بڕیاریاندا بە لیستێكی هاوبەش بە ناوی لیستی (كەركوكی كوردستانی) بەشداری لە هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوكدا بكەن.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

سەرۆك كۆمار: پاراستنی ئاسایش ‌و سەقامگیریی لە عیراق و ناوچەكەدا

دوێنێ، د.بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار، پێشوازیكرد لە دێڤد شینكەر یاریدەدەری ...