سەرەکی » مانشێت » سەعدی پیرە: یەكێتی، هەمیشە لەگەڵ سەقامگیرییدایە

سەعدی پیرە: یەكێتی، هەمیشە لەگەڵ سەقامگیرییدایە

سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسی‌و لێپرسراوی مەكتەبی پەیوەندییە گشتییەكان، ئێوارەی 23/9، پێشوازیكرد لە نەسروڵڵا زارع رەشنوودی سەركونسوڵی كۆماری ئیسلامیی ئێران و تەئكیدیان لەتوندوتۆڵكردنی پەیوەندییەكان، كردەوە.
لەدیدارەكەدا، سەعدی پیرە، تێڕوانینی یەكێتی، سەبارەت بەدۆخی گشتیی سیاسیی عیراق‌و هەرێم‌و ناوچەكە خستەڕوو و رایگەیاند: یەكێتی، هەمیشە لەگەڵ سەقامگیریی سیاسی‌و ئەمنی ناوچەكەدایە‌و پشتگیری لەسەروەریی یاساو پەیڕەوكردنی دەستووری هەمیشەیی عیراق، دەكات.
لای خۆیشییەوە، نەسروڵڵا زارع، رایگەیاند: خوازیاری تەبایی‌و یەكڕیزیی نێوان هێزو لایەنەكانی كوردستانن‌و بەو هیوایەشن كە هەردوو حكومەتی عیراق‌و هەرێم، هیچ كێشەیەكیان نەمێنێت.
دیدار لەگەڵ كونسوڵی میسر
ئێوارەی دوێنێش، سەعدی پیرە، لەهەولێر پێشوازیكرد لە مەحمود معداوی كونسوڵی میسر لەهەرێم‌و جەختیانكردەوە لەسەر پتەوكردنی پەیوەندیی دێرینی نێوان میسرو هەرێمی كوردستان.
سەعدی پیرە، دۆستایەتی‌و پەیوەندیی لەمێژینەی نێوان گەلی كوردو گەلی میسری وەبیرهێنایەوە، بەتایبەتیش رۆڵی گرنگی سەرۆك مام جەلال-ی ئاماژەپێكرد لەزیاتر پتەوتركردنی ئەو دۆستایەتییە لەگەڵ سەركردە سیاسی‌و رۆشنبیرو كەسایەتییەكانی میسر، كە بووە بناغەیەكی بەهێز.
كونسوڵی میسریش، وێڕای بەرزهەڵسەنگاندنی رۆڵی یەكێتی لەنێوانگیریی لایەنەكان‌و هەوڵەكانی بەئاراستەی سەقامگیریی سیاسی‌و چارەسەری گرفتەكان‌و وتیشی: بەردەوامدەبین لەپتەوتركردنی پەیوەندییەكانمان لەگەڵ هەرێمی كوردستان. ئاماژەی بەوەشكرد كەحكومەتی میسر خوازیارە حكومەتی عیراق‌و وڵاتانی ناوچەكە وردبن لەمامەڵەكردن لەگەڵ رووداوەكاندا.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

سەرۆك كۆمار: پاراستنی ئاسایش ‌و سەقامگیریی لە عیراق و ناوچەكەدا

دوێنێ، د.بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار، پێشوازیكرد لە دێڤد شینكەر یاریدەدەری ...