سەرەکی » مانشێت » كۆسرەت رەسوڵ: سەرخستنی كۆنگرە ئەركی هەموو دڵسۆزانی یەكێتی-یە

كۆسرەت رەسوڵ: سەرخستنی كۆنگرە ئەركی هەموو دڵسۆزانی یەكێتی-یە

كۆسرەت رەسوڵ: سەرخستنی كۆنگرە ئەركی هەموو دڵسۆزانی یەكێتی-یە
حاكم قادر: كۆنگرە بۆ خزمەتی یەكێتی‌ و پاراستن‌ و گەشەپێدانی دەبێت

راگەیاندنی مەكتەبی سیاسی

دوێنێ لەمەكتەبی سیاسی لەسلێمانی، كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری سكرتێری گشتیی (ی.ن.ك)، سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی كۆمسیۆنی باڵای كۆنگرەی چوارەمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی كرد.
لەكۆبوونەوەكەدا، كە حاكم قادر حەمەجان سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای كۆنگرەو ئەندامانی كۆمسیۆن‌و سەرۆكی لیژنەكانی سەر بەكۆمسیۆن ئامادەیبوون، پێداچوونەوە بەڕاپۆرتی لیژنەكاندا كرا، بەجۆرێك كە لەگەڵ گۆڕانكارییەكانی كوردستان‌و عیراق‌و ناوچەكە‌و پێویستییەكانی خەباتی قۆناغەكەدا، بگونجێت.
لەكۆبوونەوەكەدا، كۆسرەت رەسوڵ عەلی، رایگەیاند: بەستنی كۆنگرە بەگیانێكی بەرزی هەڤاڵانە‌و هەستكردن بەبەرپرسیارێتی، بۆ جۆشدانەوەی هەڤاڵان‌و ئۆرگانەكانی یەكێتی بۆ قۆناغی نوێی خەبات‌و بەدیهێنانی تەواوی ئامانجەكان، گرنگە. جەختیشیكردەوە كە سەرخستنی كۆنگرە ئەركی هەموو دڵسۆزانی یەكێتی-یە، كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان‌و جەماوەری دڵسۆزو خۆڕاگری یەكێتی، چاوەڕوانی كۆنگرەیەكی سەركەوتوون، تا یەكێتی باشتر خۆی بۆ راپەڕاندنی ئەركەكان‌و خزمەتكردنی خەڵك، سازبداتەوە.
پاشان، حاكم قادر، رایگەیاند: یەكێتی، حزبی خەڵكەو دەبێت هەر بەحزبی خەڵكیش بمێنێتەوە، چونكە یەكێتی لەبنەڕەتدا بۆ خزمەتكردنی خەڵكی كوردستان‌و بەدیهێنانی ئامانجەكانی گەلەكەمان دامەزراوەو هەزاران شەهیدی بەخشیوەو كۆنگرەش بۆ خزمەتی یەكێتی‌و پاراستن‌و گەشەپێدانی یەكێتی دەبێت.
لای خۆیشیانەوە، سەرۆكی لیژنەكان ئەوەیان خستەڕوو كە لیژنەكانیان لەكاتی دیاریكراودا، پێداچوونەوە بەڕاپۆرت‌و كارەكانیاندا دەكەن‌ بەجۆرێك لەگەڵ گۆڕانكارییەكاندا یەكبگرێتەوە‌و زۆرترین راوبۆچوون‌و پێشنیازی دڵسۆزانی یەكێتیش كۆدەكەنەوە بۆ ئەوەی بخرێنە خزمەتی سەرخستنی كۆنگرەوە.
لەكۆتایی كۆبوونەوەكەشدا، سەرۆكی لیژنەكان راپۆرتی كارو ئامادەكارییەكانیان پێشكەشكرد‌و راوبۆچوونیان لەبارەی تەواوكردنی ئامادەكارییەكان لەوادەی خۆیدا، خستەڕوو.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

سەرۆك كۆمار: پاراستنی ئاسایش ‌و سەقامگیریی لە عیراق و ناوچەكەدا

دوێنێ، د.بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار، پێشوازیكرد لە دێڤد شینكەر یاریدەدەری ...