سەرەکی » مانشێت » وەزارەتی بەرگریی: بەكارهێنانی خاكی عیراق هێڵی سوورەپەڕە 3

وەزارەتی بەرگریی: بەكارهێنانی خاكی عیراق هێڵی سوورە

وەزارەتی بەرگریی عیراق لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە «بەكارهێنانی خاكی عیراق لە لەلایەن هەر وڵاتێكەوە هێڵی سوورە».
وەزارەتی بەرگریی عیراق لە راگەیەنراوەكەیدا دەشڵێت: عیراق نابێتە سەكۆیەك بۆ دەستدرێژیكردنە سەر ئێران، رێگەش نادات خاكی عیراق بكرێتە جێی هەڕەشە بۆ سەر بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا.
راگەیەنراوەكەی وەزارەتی بەرگریی عیراق دوای ئەوە دێت، لە چەند رۆژی رابردوودا باڵیۆزی ئێران لە عیراق لە دیدارێكی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەدابوو «ئەگەر ئەمریكا هەر هێرشێك بكاتە سەر ئێران، ئەوانیش هێزەكانی ئەمریكا لە عیراق بۆردومان دەكەن».

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*