سەرەکی » هەمەڕەنگ » ‎بیرۆكەی نووسینی هاری پۆتەر لە وێستگەیەكی شەمەندۆفێردا

‎بیرۆكەی نووسینی هاری پۆتەر لە وێستگەیەكی شەمەندۆفێردا

‎دوای ئەوەی وەك هاووڵاتییەكی ئاسایی بۆ پەیداكردنی كارێك ڕوودەكاتە وڵاتی پورتوگال، (جوان ڕۆڵینگ مۆرای) بەڕەچەڵەك بەریتانیی دەبێتە مامۆستای زمانی ئینگلیزی و لەو وڵاتە نیشتەجێدەبێت و دەستبەكاردەبێت، دواتر ژیانی هاوسەرگیریی لەگەڵ ڕۆژنامەنوسێكی پورتوگالی پێكدەهێنێت و دەبێتە خاوەنی كچێك.
‎توندوتیژیی خێزانیی و لێدان و دەركردنەدەرەوەی لەلایەن مێردەكەیەوە مۆرای تووشی تێكشكان و بێ ئومێدیی دەكات و دوای ساڵێك لەگەڵ كچەكەی روودەكاتەوە بەریتانیا، لەگەڵ گەشتنەوەی دایكی دەمرێت و پاش ٧ ساڵ لەتەواوكردنی زانكۆ بێ ئیشوكار دەمێنێتەوەو تووشی بارێكی دەروونیی ئاڵۆز و نەخۆشی خەمۆكیی دەبێت و بێ هیوا دەبێت لە ژیان، چەند جارێك هەوڵی خۆكوشتن دەدات.
‎ئەو ڕۆژەی مۆرای لەوێستگەیەكی شەمەندۆفێری شاری مانچستەر دانیشتووەو بەنیازی سەردانی لەندەنە، شەمەندۆفێرەكە چوار سەعات دوادەكەوێت، ئەو چاوەڕوانییە دوورودرێژە بیركردنەوەی مۆرای ئاڵۆز دەكات و هەر لەوێدا بڕیاری نووسینی زنجیرەی (هاری پۆتەر) دەدات و رەشنووسی هاری پۆتەر دەبێت بە كتێبێك و دواتر بە زنجیرە و دواتریش بە فیلم.
‎ئێستا جوان ڕۆڵینگ سامانەكەی زیاتر لە ملیارێك دۆلارەو ئەو تاكە خانمە نووسەرە كە بەهۆی نووسینەوە بۆتە ملیاردێرو یەكێكە لە خانمە ناسراوەكانی دنیای ئەدەب.
‎(لە ژیانی هەموو مرۆڤێكدا چەندین بەربەستی بەردین هەیە كە دەتوانرێت و دەبێت تێكبشكێندرێت).
‎ئەمە دروشمی جوان ڕۆڵینگ-ە بۆ ژیان

‎وەرگێڕانی: ڤینۆس تۆفیق

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

چالاکییەکەیان پێشکەش بە رۆژئاوا کرد

لەبەردەوامی چالاکییە هونەرییەکانیدا، سەعات 5ی ئێوارەی رۆژی یەکشەممە 13/10/2019 بەشی ...