سەرەکی » ئابووری » عیراق: هەناردەكرنی نەوتمان زیاد نەكردووە

عیراق: هەناردەكرنی نەوتمان زیاد نەكردووە

وەزارەتی نەوتی عیراق رەتیدەكاتەوە، كە بە هۆی هێرشەكانی سەر كۆمپانیای ئارمكۆی سعودیەوە هەناردەكردنی نەوتیان زیاد كردبێت.
عاسم جیهاد وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عیراق لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بەهۆی پابەندبوونی عیراق بە رێككەوتنی ئۆپیك بۆ كەمكردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتەوە، ئاستی هەناردەكردنی نەوتی وڵاتەكەی لەماوەی رابردوودا دابەزیووە، ئەو راپۆرتانەش دوورن لە راستییەوە كە باس لەوە دەكەن بەهۆی هێرشەكانی سەر كۆمپانیای ئارمكۆی سعودیەوە هەناردەكردنی نەوتی عیراق زیادیكردووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، عیراق ئەندامی رێكخراوی ئۆپیكەو پابەندە بە رێككەوتنی كەمكردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوتەوە، بۆیە تاك لایەنە ناتوانێت بڕیاری كەمكردن یاخود زیادكردنی بەرهەمهێنانی نەوت بدات.
رۆژی هەینی رۆژنامەی (وۆڵ ستریت جۆرناڵ) بڵاویكردەوە، كە هەریەك لە عیراق‌و ئیمارات‌و روسیا سوومەندبوون لەو هێرشانەی كراونەتە سەر دوو كارگەی نەوتی كۆمپانیای ئارمكۆی سعودیەو هەناردەكرنی نەوتیان زیادكردووە. ناوەڕاستی مانگی رابردوو، فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوان بۆردومانی كێڵگەی نەوتی ئارامكۆی عەرەبستانی سعودی كرد كە گەورەترین كێڵگەی بەرهمهێنانی نەوتە لەو وڵاتەداۆ سەرئەنجام نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا بەرزبۆوە.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

دراوی دڵـنیاكەر و تـارمـایـی داچـوونـی ئـابـووری

فەیسەل عەلی* مەترسییەكانی روودانی بێبازاڕی ئابووریی جیهانی فراوان روو لە ...