سەرەکی » ئاراستە » د. به‌رهه‌م ساڵح: مام رێبه‌رێكه‌ گه‌وره‌تر له‌ مردن

د. به‌رهه‌م ساڵح: مام رێبه‌رێكه‌ گه‌وره‌تر له‌ مردن

له‌ دووه‌م ساڵیادی كۆچی دوای سه‌رۆك مام جه‌لال، د. به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح سه‌رۆك كۆماری عیراق و جێگری دووەمی سکرتێری گشتی په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌ کە ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:

ده‌قی په‌یامه‌كه‌
مام رێبه‌رێك گه‌وره‌تر له‌ مردن
دووساڵ له‌مه‌وبه‌ر، مام و مامۆستا و ڕابه‌رمان، مام جه‌لال ماڵئاوایی لێكردین. ماڵئاوایی مام جه‌لال، به‌ ته‌نه‌ا بۆ ئێمه‌مانان كۆستێكی گه‌وره‌ نه‌بوو، به‌ڵكو كۆچی دوایی ئه‌و رێبه‌ره‌ مه‌زنه‌، بۆ كوردایه‌تی و عیراق و ناوچه‌كه‌ مایه‌ی په‌ژاره‌یه‌كی سه‌رتاسه‌ری بوو.
مام جه‌لال، وێڕای ئه‌وه‌ی رێبه‌رێكی پشوودرێژی كوردایه‌تی نوێخوازبوو، له‌ هەمان كاتدا، له‌سه‌ر ئاستی عیراق سه‌ركرده‌یه‌كی ئازاو دیموكراتخواز بوو، سه‌ركرده‌یه‌ك له‌ مێژووی زێڕینی خۆیدا، وێڕای ئه‌وه‌ی به‌ ره‌وایه‌تی زۆره‌وه‌ سه‌ركردایه‌تی بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی كوردستانی ده‌كرد، له‌ هەمان كاتدا، له‌ناو شۆڕشی نوێی چیاكانی كوردستاندا، توانی بناغه‌ی ه‌اوپه‌یمانی و ه‌اوخه‌باتییه‌كی مێژوویی پته‌و له‌گه‌ڵ ئازادیخوازانی عیراق و سه‌ركرده‌ و ه‌ێزه‌ ره‌سه‌كانی له‌ دژی زوڵم و دیكتاتۆریه‌ت به‌رپا بكات. كه‌ سه‌رئه‌نجام ئه‌م رۆژ و رۆژگارانه‌ جیاوازانه‌ی كوردستان و عیراقی ئازادی دوای تاكڕه‌وی لێكه‌وته‌وه‌.
ژیانی مام جه‌لال، ژیانی رێبه‌رێكی ناوازه‌ی زیاتر له‌ نیو سه‌ده‌ی پڕ له‌ سه‌روه‌ریی و ده‌ستكه‌وت و شانازییه‌، بۆ كوردستان ئه‌و هەر سه‌ركرده‌ دیاره‌كه‌ی ئه‌وسای پارتی و هەر رێبه‌ره‌ بوێره‌كه‌ی شۆڕشی ئه‌یلول و هەر دامه‌زرێنه‌ری یه‌كێتی و شۆڕشی نوێی كوردستان نییه‌، به‌ڵكو ئه‌ندازیاری گۆڕانكارییه‌ گه‌وره‌ و ریشه‌ییه‌كان بوو، ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی ئه‌و به‌ دووربینیه‌كی زۆره‌وه‌ پێشبینی پێشه‌اته‌كانی تیاكرد و له‌ سایه‌یدا ده‌رفه‌ته‌ گه‌وره‌كان بۆ كوردستان ره‌خسان و ئه‌زموونی ئه‌مڕۆی هەرێمی كوردستانی لێكه‌وته‌وه‌. هەروه‌ك چۆن بۆ یه‌كه‌مجار له‌ مێژووی خوێناویی و پڕ جیاوازی نه‌ته‌وه‌یی و ئه‌تنی عیراقدا، ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ بۆ كورد ره‌خسا دوای ئه‌نفال و جینۆساید و هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ هه‌ڵبژاردنی ئازاد و دیموكراتی كوردێك، شۆڕشگێڕێك، پێشمه‌رگه‌یه‌ك، سیاسییه‌كی خاكی و خاوێن بكات به‌ سه‌رۆك كۆماری ه‌ه‌ڵبژێردراوی خۆی.
یاده‌وه‌ری و ناوی مام جه‌لال، ناوێكه‌ بۆ هەرده‌م تێكه‌ڵه‌ به‌ زیاتر له‌ نیو سه‌ده‌ی خه‌باتی بێوچان، تێكه‌ڵه‌ به‌ خه‌باتی شێلگیرانه‌ی سه‌رده‌مه‌ هەره‌ سه‌خته‌كان، تێكه‌ڵه‌ به‌ مێژوویی زێڕینی قوربانیدان و به‌دیه‌اتنی ده‌ستكه‌وته‌ مه‌زنه‌كان. ناوی مام جه‌لال ناوێكه‌ تێكه‌ڵه‌ به‌ بوێری، تێكه‌ڵه‌ به‌ پێداگری و پشوودرێژی، تێكه‌ڵه‌ به‌ حیكمه‌ت و رێگه‌چاره‌ جوان و نایابه‌كان. ناوێكه‌ مێژوو وه‌ك سیمبوڵێك له‌ناو بزوتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی و جوڵانه‌وه‌ی نیشتیمانی و برایه‌تی و پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه‌ی گه‌لاندا، بۆ هه‌میشه‌ له‌ لاپه‌ڕه‌ پڕشنگداره‌كانی خۆیدا به‌ شانازی وه‌ك تۆمارێكی زێڕینی نه‌مر ده‌یه‌ڵێته‌وه‌.
ئێستاش دوای دوو ساڵ بۆ من كه‌ سه‌رنج له‌ كۆچی دوایی مام و مامۆستا و رابه‌رم ده‌ده‌مه‌وه‌، له‌ هەركات زیاتر ده‌زانم من چ فێركارێكی گه‌وره‌م له‌ ده‌ستچوو، ده‌زانم چ پاڵپشت و پشتیوانێكی كه‌م وێنه‌م له‌ په‌رۆشی و ده‌ستگیرۆیی و دڵسۆزیی له‌ ده‌ستداوه‌، فێركارێك، كه‌ ه‌ه‌موو خه‌سڵه‌ته‌ جوانه‌كان مامۆستایه‌تی و په‌رۆشییه‌ك كه‌ ه‌ه‌موو نۆرمه‌ جوانه‌كانی دڵسۆزیی باوكانه‌ی به‌ده‌ر له‌ دڵڕه‌قییه‌كانی ناو سیاسه‌ت تیادا كۆببووه‌وه‌. بۆیه‌ پڕ به‌ دڵ ده‌ڵێم بیرت ده‌كه‌م مامه‌ گیان، دڵنیابه‌ درێژه‌ به‌ڕێگا و رێبازه‌كه‌ت ده‌ده‌ین، خواسته‌ گه‌وره‌ به‌دینه‌ه‌اتووه‌كانت، له‌ناو یه‌كێتی و كوردستان و عیراق و ناوچه‌كه‌دا به‌دیده‌ه‌ێنین.
د.به‌رهه‌م ساڵح

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

تریفه‌ی‌ مانگی‌ ئاكۆیان

ئازاد سه‌راوی شۆڕش هه‌ڵچون و داچونه‌، هه‌ندێك جاران ڕوبارێكی‌ به‌لرفه‌یه‌، ...