سەرەکی » وەرزش » هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئه‌سپسواری ئیرله‌ندا خۆی گه‌یانده‌..

هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئه‌سپسواری ئیرله‌ندا خۆی گه‌یانده‌..

هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئه‌سپسواری ئیرله‌ندا خۆی گه‌یانده‌ ئۆڵۆمپیادی 2020

هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئه‌سپسواری ئیرله‌ندا تایبه‌ت به‌ پێشبركێی نمایش و بازدان به‌سه‌ر به‌ربه‌سته‌كاندا دواین بلیتی به‌شداری كردنی له‌ ئۆڵۆمپیادی 2020ی تۆكیۆ به‌ده‌ستهێنا.
هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئیرله‌ندا توانی له‌ قۆناغی بارسێلۆنای نه‌یشنس كه‌پ خاڵی پێویست كۆبكاته‌وه‌و سه‌ركه‌وتن بۆ ئۆڵۆمپیاد مسۆگه‌ر بكات.
له‌ دوا قۆناغی نه‌یشنس كه‌پ كه‌ به‌ گراند فایناڵ واتا كۆتایی مه‌زن ناسراوه‌ 8 هه‌ڵبژارده‌ ركابه‌رییان ده‌كرد و ئیرله‌ندا پێویستی به‌وه‌بوو له‌ دواقۆناغدا له‌ پێش ئیتاڵیا و كۆڵۆمبیاوه‌ بێت بۆ ئه‌وه‌ی‌ بلیتی تۆكیۆ به‌ده‌ست بهێنێت.
سیان ئۆكۆنۆر كه‌ دواین ركابه‌ری ئیرله‌ندا بوو توانی جه‌وله‌یه‌كی بێ هه‌ڵه‌ ئه‌نجام بدات و نمایشی سه‌رنجڕاكێش بكات به‌هۆی ئه‌مه‌ش خاڵی پێویستی كۆكرده‌وه‌ كه‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ پێویستی بوو به‌مه‌ش بلیتی ئۆڵۆمپیادیان به‌ده‌ستهێنا.
ماوه‌ته‌وه‌ بڵێین دواین جار كه‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئه‌سپ سواری ئیرله‌ندا به‌شداری له‌ ئۆڵۆمپیاد كرد ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئۆڵۆمپیادی 2004ی ئه‌سینا به‌هۆی ئه‌مه‌ش هه‌ڵبژارده‌كه‌ ئاهه‌نگی خۆشی و سه‌ركه‌وتنیان گێڕا.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

سیمۆن بایڵز ژماره‌ی میداله‌كانی له‌ پاڵه‌وانێتی جیهان گه‌یانده‌ 25 میدال

سیمۆن بایڵزی كچه‌ وه‌رزشكاری ئه‌مریكی به‌رده‌وامه‌ له‌ نوسینه‌وه‌ی‌ مێژوو له‌ ...