سەرەکی » وەرزش » بۆفۆن هیچ پلانێكی نییه‌ بۆ وازهێنان له‌ یاریكردن

بۆفۆن هیچ پلانێكی نییه‌ بۆ وازهێنان له‌ یاریكردن

جیانلیجی بۆفۆنی ئه‌ستێره‌ی دیاری تۆپی پێ رایگه‌یاند له‌ ئێستادا هیچ پلانێكی نییه‌ بۆ وازهێنان له‌ یاریكردن و دوپاتیشی كرده‌وه‌ نازانێت كه‌ی كاتی وازهێنان دێت.
بۆفۆن كه‌ ته‌مه‌نی 41 ساڵه‌ هاوینی ئه‌مساڵ جارێكی تر گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ یانه‌ی‌ یۆڤانتۆس ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی‌ بۆ ماوه‌ی‌ وه‌رزێك له‌ ریزی یانه‌ی‌ پاریس سان جێرمان یاری كردو بۆنده‌كه‌شی له‌گه‌ڵ یۆڤی بۆ سالێكه‌.
له‌و باره‌یه‌وه‌ بۆفۆن وتی: هه‌ست ده‌كه‌م رۆڵێكی باشم له‌سه‌ر كورسی یه‌ده‌ك هه‌یه‌، هه‌ندێك كات ئه‌وه‌ بۆ من قورسه‌ چونكه‌ راهاتوم هه‌میشه‌ رۆڵی سه‌ره‌كیم هه‌بێت
وتیشی: یۆڤانتۆس به‌ قۆناغی گۆڕانكاری تێپه‌ڕ ده‌بێت، تیپه‌كه‌ هێشتا به‌هێزه‌و ركابه‌ری یه‌كه‌مه‌ بۆ نازناوه‌كانی ئیتاڵیا و له‌ ئه‌وروپاش یه‌كێكه‌ له‌ باشترینه‌كان، ته‌نها چه‌ند دۆخێكی ناوخۆ گۆڕاون.
سه‌باره‌ت به‌ داهاتوشی وتی: ئاره‌زوی به‌رده‌وام بوونم هه‌یه‌، پێشتر وتومه‌ كاتێك واز ده‌هێنم كه‌ توانای به‌رده‌وام بوونم نه‌ما، ئێستا هیچ پلانێكم نیه‌ بۆ وازهێنان.
ماوه‌ته‌وه‌ بڵێین بۆفۆن بۆ یه‌كه‌م جار ساڵی 2001 په‌یوه‌ندی به‌ یۆڤانتۆسوه‌ كردوه‌و ماوه‌یه‌كی زۆر به‌رده‌وام بووه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه‌دا.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*