سەرەکی » وتار » كاوسێن بابه‌كر‌ » ڕۆژئاوا دەرگای هەڵمەتی بەپەلەی پێکەوەیی دەکاتەوە

ڕۆژئاوا دەرگای هەڵمەتی بەپەلەی پێکەوەیی دەکاتەوە

ئەم هێرش وداگیرکارییەی تورکیا لەژێر پەردەی بێکەسی کوردو پەرتەوازەیی هێزەکوردیەکان ڕوودەدا، ئازایەتی کورد دژی داعش و شکاندنیان لەجیاتی هەموو دونیاو ئاشتیخوازی و ڕەوایی داخوازیەکان هیچ شەکوایەکی بۆ کورد نەکرد!بەڵام لەگەڵ هەموو ئەوانەشدا دەرهاویشتەیەکی تازە و زەمینەیەکی نوێ دەڕەخسێنێ بۆ هەڵمەتی خەباتی پێکەوەیی؛
-1گەلانی دونیاو زۆر لەووڵاتان وەدەنگ هاتوون و دژی ئەم هێرشەن وبۆیەکەمینجارە سۆزێکی گشتی لەناو گەلانی سەرانسەری دونیا خەمڵیوە.
-2ئەم هێرشە تەنهابۆ ئەوناوچانەنییە بەڵکو بۆ گۆڕینی دێموگرافیای ناوچەکەیەو مەترسیەکی جدییە بۆسەر ئایندەی کورد و ئەوەش فاکەترێکە دەبێ زیاتر یەکمانبخات.
-3ئەم مەترسییە هەموو کورد و هێزە کوردیەکانی هوشیارکردۆتەوەو خەریکە گوتارێکی یەکگرتوو دروست دەبێ کەدەبێ پەرەی پی بدرێ.
ئەم ڕاستیانەی سەرەوە دەرفەتێکی ڕەخساندووە، دەبێ هانمانبدات بەپەلە ئەم کارانە بکەین:
-1وەلانانی ناکۆکیەکان و بەرژەوەندیە حزبیەکان و دروستکردنی یەکڕیزیەکی نوێ و هەمیشەیی بۆ بەرژەوەندیە باڵاکانی نەتەوەو نیشتمان.
-2کۆنفرانسێکی بەپەلە پێویستە بۆوەرگرتنی هەڵوێست وهەڵمەتێکی پێکەوەیی و یەکخستنی گوتارێکی نیشتمانی یەکگرتوو.
-3دروستکردنی وەفدێکی دیپلۆماتی هەمیشەیی کەنوێنەری سەرجەم پارت وهێزە سیاسی و کەسایەتییە کوردستانییەکان و نەتەوەی تربگرێتە خۆ و کەسایەتییە دۆستەکانی کورد لەوڵاتان بەشداری پێ بکرێ بۆ سەردانی ووڵاتان.
-4پێکهێنانی ژوورێکی عەمەلیات بۆ فریا گوزاری هەمەجۆر، کۆمەکی تەندروستی و کەلوپەل وخۆراک بۆ ئیدارەکانی خۆسەری و هێزی شەڕڤانان و ئاوارەکان.
-5یەکخستنی ڕاگەیاندنەکان وکارکردنی پێکەوەیی.

 447 جار بینراوە