سەرەکی » ئابووری » سعودیە 2 ملیار دۆلار داهاتی نەوتی لەدەستداوە

سعودیە 2 ملیار دۆلار داهاتی نەوتی لەدەستداوە

ماڵپەڕی (میدڵ ئێست ئای) بڵاویكردۆتەوە، لەدوای هێرشەكانی سەر كۆمپانیای ئارامكۆ لە مانگی رابردوودا، حكومەتی سعودیە، 2 ملیار دۆلار لە داهاتە نەوتییەكانی لە دەست داوە.
یەپێی راپۆرتێكی ماڵپەڕی (میدڵ ئێست ئای)، بەراورد بە مانگی ئەیلول لە مانگی تشرینی یەكەمدا بەرهەمهێنانی نەوتی سعودیە نزیكەی یەك ملیۆن و 300 هەزار بەرمیلی رۆژانە دابەزیوە، ئەوەش لەكاتێكدایە ریاز بە رێكخراوی ئۆپیكی راگەیاندووە، تەنها 660 هەزار بەرمیلی رۆژانە لە بەرهەمهێنانی نەوتی وڵاتەكەی كەم بۆتەوە.
هاوكات سعودیە تەئكید دەكاتەوە، كە دەتوانێت وەبەرهێنانی نەوتی خۆی بۆ هەلومەرجی پێش هێرشەكانی سەر كۆمپانیای ئارامكۆ بگەڕێنێتەوە.
لای خۆیەوە محەممەد باركیندۆ ئەمینداری گشتی رێكخراوی ئۆپێك دەرگاكانی بۆ دابەزاندنی زیاتری بەرهەمهێنانی لە مانگی تشرینی دووەمدا بە كراوەیی هێشتووەتەوەو رایگەیاندووە كە سەرجەم بژاردەكان لەبەر دەستیاندایە.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*