سەرەکی » ئابووری » لە سلێمانی ئاماده‌كاریی بۆ رێگریكردن له‌ كاره‌ساتی سروشتی ده‌كرێت

لە سلێمانی ئاماده‌كاریی بۆ رێگریكردن له‌ كاره‌ساتی سروشتی ده‌كرێت

یەکەی ئابووری

له‌ شاری سلێمانی ئاماده‌كاری پێشوه‌خت بۆ رێگری كردن له‌ لافاو هه‌ر حاڵه‌ت و كاره‌ساتێكی سروشتی ده‌كرێت، قائیمقامی سلێمانیش ده‌ڵێت: «پلانێكی تۆكمه‌یان داناوه‌ بۆ پاراستنی سه‌ر و ماڵی هاووڵاتیان له‌ ئه‌گه‌ری روودانی هه‌ر حاڵه‌تێكی نه‌خوازراودا».
ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامی سلێمانی له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی فریاگوزاری خێرا كۆبووه‌وه‌ كه‌ پێكهاتووه‌ له‌ فه‌رمانگه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی سلێمانی و ئه‌و رێوشوێن و ئاماده‌كارییانه‌ تاوتێكران كه‌ گرنگن بۆ پاراستنی سه‌لامه‌تی هاووڵاتیان له‌ ئه‌گه‌ری هه‌ر روووداوێكی سروشتی، له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیشدا قائیمقامی سلێمانی رایگه‌یاند، پلانێكی تۆكمه‌یان داڕ‌شتووه‌ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و رووداو و حاڵه‌تانه‌ی كه‌ له‌كاتی لافاو و بارانی به‌هێزدا ئه‌گه‌ری روودانی ده‌كرێت.
وتشی: «وه‌كو ئاماده‌كارییه‌كی پێشوه‌خت بۆ رێگریكردن له‌ دروستبوونی لافاو شاره‌وانی سلێمانی هه‌ڵمه‌تێكی فراوانی رێكخستووه‌ بۆ پاككردنه‌وه‌ی مه‌نهۆڵ و ئاوه‌ڕۆكانی شاری سلێمانی كه‌ ئه‌مه‌ش رۆڵی گه‌وره‌ی ده‌بێت له‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌رییه‌كانی شه‌پۆلی باران بارین».
وتیشی: «له‌لایه‌ن شاره‌وانی سلێمانییه‌وه‌ سه‌رجه‌م ئه‌و كێشه‌و گرفته‌كانی كۆبوونه‌وه‌ی ئاو و زیانگه‌یاندن به‌ هاووڵاتیان چاره‌سه‌ر كراون، به‌هه‌مان شێوه‌ بۆ ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی رێگاوبانی سلێمانی كاری پێویست كراوه‌ بۆئه‌وه‌ی ئاو له‌سه‌ر شه‌قام و ژێر پرده‌كان كۆنه‌بێته‌وه‌ وه‌ك ئه‌وه‌ی ساڵی رابردوو روبه‌ڕوومان بوویه‌وه‌».
ئاماژەی بەوشدا، هه‌موو فه‌رمانگه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی سلێمانی رۆڵی گرنگی خۆیان ده‌بینن و تیمه‌كانی شاره‌وانی راسپێردراون بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ردانی ئه‌و شوێنانه‌ بكه‌ن كه‌ ئه‌گه‌ری روودانی كاره‌ساتی سروشتی لێده‌كرێت، ژورێك بۆ چاره‌سه‌ی حاڵه‌ته كتوپڕه‌كان له‌ قائیمقامیه‌تی سلێمانی بۆ روبه‌ڕو‌وبوونه‌وه‌ی حاڵه‌ته‌كه‌ پێكهێنراوه‌ بەمەبەستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌.
قائیمقامی سلێمانی هه‌موو ئه‌و كارگه‌ی ئاسن و شوێنانه‌ی ئاگاداركرده‌وه‌، سه‌ره ‌مه‌نهۆڵ به‌ساغی یاخود به‌شكاوی بگیرێت روبه‌ڕووی رێكاری یاسایی ده‌كرێنه‌وه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌ره‌ مه‌نهۆڵه‌كان‌ دزراون.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*