سەرەکی » ئابووری » توركیا پەنا بۆ پارەی یەدەك دەبات

توركیا پەنا بۆ پارەی یەدەك دەبات

حكومەتی توركیا هەوڵدەدات 17 ملیار دۆلار لە یەدەکی دراوی بیانی بانكی ناوەندی بۆ پڕكردنەوەی كورتهێنانی بودجە بەكاربهێنێت.
سەرچاوەیەكی ئاگادار بە رۆیتەرزی راگەیاندووە، حكومەتی ئەنكەرە ماوەی چەند مانگێكە كار لەسەر دانانی پلانێك دەكات بۆ ئەوەی 100 ملیار لیرە كە دەكاتە 17 ملیار‌و 100 ملیۆن دۆلار، لە هەژماری بانكی ناوەندییەوە بگوازێتەوە بۆ سەر هەژمارێكی تایبەتی وەزارەتی گەنجینە‌و دارایی توركیا.
بەوتەی ئەو سەرچاوەیە، تا ئێستا بڕیاری كۆتایی لەسەر گواستنەوەی ئەو پارەیە نەدراوە‌و وەزارەتی گەنجینە‌و بانكی ناوەندیش هیچ زانیاریەكیان نەدركاندووە، بەڵام حكومەتی توركیا سوورە لەسەر گواستنەوەی ئەو پارەیە بۆ ئەوەی لە پڕكردنەوەی كورتهێنانی بودجەی ئەمساڵدا بەكاری بهێنێت.
ئەوە لەكاتێكدایە كە پەرلەمانی توركیا لە مانگی تەمموزدا یاسایەكی پەسەندكرد، كە رێگە بە حكومەت دەدات بەشێك لە یەدەکی دراوی بیانی بانكی ناوەندی وڵاتەكەی بۆ وەزارەتی گەنجینە‌و دارایی بگوازێتەوە.
بەگوێرەی ئامارەكان، لەماوەی 9 مانگی سەرەتای ئەمساڵدا كورتهێنانی بودجەی توركیا گەیشتۆتە 85 ملیار‌و 500 ملیۆن لیرە‌و پێشبینی دەكرێت تاكۆتایی ئەمساڵ بگاتە 125 ملیار لیرە.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*