سەرەکی » ئابووری » پرۆژە یاسای بودجەی 2020

پرۆژە یاسای بودجەی 2020

پەرلەمانتارێكی عیراق رایدەگەیەنێت، بەهۆی جێكردنەوەی داواكاری خۆپیشاندانەكان و ئەو رێككەوتنەی لەگەڵ هەرێمی كوردستاندا دەكرێت ئاستەمە تاكۆتایی ئەمساڵ بتوانرێت رەشنوسی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتی عیراق بۆ ساڵی 2020 ئامادەبكرێت.
سەلیم هەمزە ئەندامی لیژنەی یاسایی لەپەرلەمانی عیراق رایگەیاند، حكومەتی عیراق بەهۆی سەرقاڵییەوە بە داواكاری خۆپیشاندەرانەوە ناتوانێت رەشنوسی پڕۆژەیاسای بودجەی 2020 رەوانەی پەرلەمان بكات.
وتیشی: «یاسای بودجە پێویستی بەداڕشتنەوەی نوێ‌ هەیە بەتایبەت كە لەئێستادا گفتوگۆكان لەگەڵ حكومەتی هەرێمدا بۆ رێككەوتن بەردەوامیان هەیەو هێشتا بۆ یەكلایكردنەوەی كێشەكان وەفدی هاوبەشی نێوان هەرێم و بەغدا دانەنیشتونەتەوە.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*