سەرەکی » ئابووری » فێستیڤاڵی هەنار لە هەڵەبجە

فێستیڤاڵی هەنار لە هەڵەبجە

پێشنیوەڕۆی دوێنێ هەینی، پێنجەمین فیستیڤاڵی هەنار لە هەڵەبجە دەستی پێكردو بڕیارە بۆ ماوەی دوو رۆژ بەردەوام بێت.
فیستیڤاڵەكە لەلایەن تۆڕی رێكخراوەكانی هەڵەبجەوە رێكخراوەو تێیدا بەرهەمە ناوخۆییەكانی ناوچەی شارەزور و هەڵەبجە دەخرێنەڕوو.
فیستیڤاڵەكە لە پاركی شاری یاری هەڵەبجە بە ئامادەبوونی سەدان كەس كە هاتوون بۆ بینینی بەرهەمەكان، دەستی پێكرد.
لە ناوچەی‌ هەڵەبجە 10 هەزار دۆنم زەوی‌ کراوەتە باخی هەنار و بە پێی چەند ئامارێک ساڵانە زیاتر لە 55 هەزار تەن هەنار بەرهەم دەهێنرێت.
لە چوارچێوەی‌ فێستیڤاڵەکەدا چەندین کاری هونەری لە رووی شێوەکاری و گۆرانی و هونەری فۆلکلۆر و چەند کاری تر ئەنجامدەدرێت.
ساڵانە لەم وەرزەدا لەلایەن رێکخراوەکان و جووتیارانی هەڵەبجەوە فێستیڤاڵی هەنار ئەنجام دەدرێت کە تیایدا سەرجەم بەرهەمە خۆماڵییەکان دەخرێنەڕوو.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*