سەرەکی » مانشێت » كۆبوونەوەی دوا ساتەكانە؟

شرۆڤەی رۆژ

كۆبوونەوەی دوا ساتەكانە؟

كورد چۆن هەڕەشەكانی دۆخی عیراق بكاتە دەرفەت؟

هەواڵ و بەدواداچوون

زیاتر لە مانگێكە دۆخی عیراق بەهۆی خۆپیشاندانەكانەوە ئاڵۆزی زۆری بەخۆیەوە بینیووە، پێدەچێت بەهۆی ئەو گوشارە زۆرەی خۆپیشاندەران دروستیان كردووە، كۆمەڵێك گۆڕانكاریی لە پڕۆسەی سیاسیی عیراقدا بێتە ئاراوە، هەروەك چۆن ئێستا بە كرداریی، بەشێك لەو گۆڕانكارییانە هەستیان پێدەكرێت، لەوانە بڕیاری پێكهێنانی لیژنەیەك بۆ هەمواركردنەوەی دەستوور كە یەكێكە لە دۆسێ گرنگ و هەستیارەكان.
كورد چۆن
مامەڵە لەگەڵ دۆخەكەدا دەكات؟
لە ماوەی مانگێكی پڕ كێشە و بەرەی عیراق و هەستكردن بە بۆنی گۆڕانكارییەكان، كورد وەك كۆدەنگیی تەواوی (حزبەكان) روون نەبوو دەیەوێت چی بكات؟، بەڵام لە دوێنێ-وە، دەستیكرد بە كۆبوونەوەی دواسات، ئێستا لە دوای كۆبوونەوەی سەرۆكایەتییەكان و لایەنە سیاسییەكان بە ئامادەبوونی سەرۆك كۆماری عیراق، كورد چۆن دەتوانێت هەڕەشەكانی دۆخی ئێستای عیراق بكاتە دەرفەت؟ پرسیارێك كە كۆمەڵێك پرسی تر بەدوای خۆیدا دەهێنێت:
یەكەم: كورد لە نێو ماڵی خۆیدا و بەو پەیوەندییە سارد و ئاڵۆزەی كە لە نێوان یەكێتی و پارتی و بزووتنەوەی گۆڕاندا هەیە، چۆن دەتوانێت روبەڕوی قەیرانە تازەكانی دۆخی ئێستای عیراق ببێتەوە و بە سەنگی خۆی مامەڵە لەگەڵ گۆڕانكارییەكاندا بكات؟. لەگەڵ ئەوەشدا ئایا پەیوەندیی هێزە سیاسییەكانی هەرێم بایی ئەوەیە، كە پێمان وابێت بەو مەركەزیەتە قۆرغكارییەی لە ئیدارەی هەرێمدا خۆی سەپاندووە و لە بەغدا گوێ بە هاوپەیمانی و یەكگرتوویی كورد نادات، چۆن لە كۆبوونەوەیەكی لەمشێوەیەدا دەتوانێت سەنگی خۆی بپارێزێت و مامەڵە لەگەڵ دۆخەكەدا بكات؟.
دووەم: لە دووبارە دیزاینكردنەوەی نەخشەی سیاسی و گۆڕانكارییە چاوەڕوانكراوەكانی ئێستای عیراقدا، گرنگە كورد بۆ بەشی خۆی، ئامادەیی هەبێت، واتا ئامادەیی لەو دیزاینەی كە بەناوی چاكسازییەوە دەكرێت و رەنگە پریشكەكەی هەرێم و بەشی كوردیش بگرێتەوە.
سێیەم: ئەو خاڵەی كە كورد لە دووبارە دیزاینكردنەوەی نەخشەی سیاسیی عیراقدا، نەك هەر دەبێت ئامادەیی هەبێت، بەڵكو دەبێت نەترسێت و بپرسێت، نەترسێت لەوەی كە ئەو دۆخەی ئێستا لە عیراقدا روودەدات، دۆخێكە نزیكە لە كورد، بەڵام كورد بەشێك نییە تێیدا و بەشدار نییە، لەمەوە دەبێت دۆخەكە ببێتە دەرفەت، نەك دۆخەكە ببێتە مایەی ترس و پێمان وابێت لە نەخشەكە قوربانیی یەكەمین.

پرسی هەمواری دەستوور
دەستوور هەموار دەكرێتەوە؟، كورد تائێستا سێ ئەندامی لە لیژنەی هەمواركردنەوەی دەستووردا هەیە، بۆیە بۆ ئەوەی چ لە پرسی هەمواری دەستوور، چ لە گۆڕانكاریی حكومەتدا دێتە ئاراوە، دەبێت كورد وەك جۆرێك لە دەرفەت لێی بڕوانێت و ترسی لێی نەبێت.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*