سەرەکی » وەرزش » زۆرترین داهاتی ده‌ستكه‌وتووه‌

لیۆنێل مێسی ساڵی 2019

زۆرترین داهاتی ده‌ستكه‌وتووه‌

گۆڤاری فۆربیس تایبه‌ت به‌ بواری ئابووری نوێترین ریزبه‌ندی وه‌رزشكارانی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ تایبه‌ته‌ به‌و وه‌رزشكارانه‌ی‌ ساڵی 2019 زۆرترین داهاتیان ده‌ستكه‌وتوه‌و لیۆنێل میسیش پێشه‌نگی ریزبه‌ندی گرتووه‌.
ریزبه‌ندیه‌كه‌ی‌ فۆربیس تایبه‌ته‌ به‌ هه‌موو وه‌رزشه‌كان و له‌ 25 وه‌رزشكار پێكهاتووه‌ كه‌ پشكی شێر له‌ ریزبه‌ندیه‌كه‌ به‌ر یاریزانانی خولی باسكه‌ی‌ ئه‌مریكا كه‌وتووه‌.
هه‌رچه‌نده‌ زۆرترین یاریزانی باسكه‌ ناوی له‌ ریزبه‌ندیه‌كه‌دایه‌ به‌ڵام پله‌كانی پێشه‌وه‌ی‌ ریزبه‌ندیه‌كه‌ بۆ یاریزانانی تۆپی پێ بووه‌ كه‌ لیۆنیل مێسی و كریستیانۆ رۆناڵدۆ له‌و ریزبه‌ندیشه‌دا ركابه‌ری یه‌كترن.
به‌پێی راپۆرته‌كه‌ی‌ گۆڤاری فۆربیس مێسی ساڵی 2019 بڕی 114 ملیۆن و 100 هه‌زار یۆرۆی ده‌ستكه‌وتووه‌و پێشه‌نگی ریزبه‌ندیه‌كه‌ی‌ گرتووه‌.
له‌دوای مێسیش رۆناڵدۆ دێت كه‌ داهاتی ئه‌مساڵی 98 ملیۆن یۆرۆ بووه‌و پێش نێیمار دا سیلزا كه‌وتووه‌ كه‌ داهاته‌كه‌ی‌ 94 ملیۆن و 300 هه‌زار یۆرۆ.
له‌نێو وه‌رزشكارانیش كانێلۆ ئه‌لڤارێزی بۆكسێنه‌ری مه‌كسیكی دێت كه‌ له‌پله‌ی چواره‌می ریزبه‌ندی دێت و 84 ملیۆن و 500 هه‌زار یۆرۆی ده‌ست كه‌وتووه‌و به‌جیاوازی 500 هه‌زار یۆرۆ پێش نۆڤاك جۆكۆڤیچ كه‌وتووه‌.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*