سەرەکی » وەرزش » به‌یڵ بانگهێشتی هه‌ڵبژارده‌ی‌ وێڵز كرا

به‌یڵ بانگهێشتی هه‌ڵبژارده‌ی‌ وێڵز كرا

سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی‌ به‌هۆی پێكانه‌وه‌ ماوه‌یه‌كی زۆره‌ گاریس به‌یڵ به‌شداری یارییه‌كانی ریاڵ مه‌دریدی نه‌كردوه‌ كه‌چی ئه‌و یاریزانه‌ ناوی له‌ لیستی یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی‌ وێڵز دایه‌ بۆ هه‌فته‌ی فیفا ئه‌مه‌ش هانده‌رانی یانه‌كه‌ی‌ توڕه‌ كردوه‌.
به‌یڵ سه‌ره‌تای مانگی رابردوو له‌ هه‌فته‌ی فیفا له‌ یاری به‌رامبه‌ر كرواتیا دووچاری پێكان هات و له‌و كاته‌شه‌وه‌ به‌شداری هیچ یارییه‌كی ریاڵ مه‌دریدی نه‌كردوه‌و یانه‌كه‌ی‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه‌ پێكانی هه‌یه‌، به‌ڵام رایان گیگزی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی‌ وێڵز ئه‌و یاریزانه‌ی‌ بانگهێشتی یارییه‌كانی ئه‌م مانگه‌ی‌ هه‌ڵبژارده‌كه‌ كردوه‌.
سه‌باره‌ت به‌ بانگهێشتكردنی به‌یڵیش گیگز وتی: ئه‌وه‌ی‌ من ده‌زانم ئه‌وه‌یه‌ به‌یڵ دووچاری پێكانێكی سوك بوو به‌رامبه‌ر به‌ كرواتیا، پێكانه‌كه‌ مه‌ترسیدار نه‌بوو، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ له‌ یانه‌كه‌ كێشه‌یه‌ك روویداو به‌هۆی پێكانه‌كه‌ی‌ بووه‌ جێگه‌ی‌ دڵه‌ڕاوكێ.
وتیشی: هه‌میشه‌ له‌په‌یوه‌ندی دابووم له‌گه‌ڵیدا، ئه‌و هه‌ست ده‌كات ئاماده‌یه‌ بۆ 2 یاری داهاتووی هه‌ڵبژارده‌كه‌، بۆیه‌ بانگهێشتم كردوه‌، به‌شداریكردنیشی پابه‌نده‌ به‌ دۆخی و ئه‌و چاره‌سه‌ری بۆی ده‌ی كرێت.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*