سەرەکی » وەرزش » بۆفۆن ده‌رگای به‌ڕووی هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئیتالیا كرده‌وه‌

بۆفۆن ده‌رگای به‌ڕووی هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئیتالیا كرده‌وه‌

جیانلویجی بۆفۆنی گۆڵپارێزی یانه‌ی‌ یۆڤانتۆس ده‌رگای گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ بۆ ریزی هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئیتاڵیا كرده‌وه‌، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی‌ ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر بڕیاری وازهێنانی یه‌كجاری دا.
دوای كۆتایی هاتنی پاڵاوتنی مۆندیال و سه‌رنه‌كه‌وتنی ئیتاڵیا بۆ مۆندیالی 2018ی روسیا بۆفۆن به‌یه‌كجاری وازهێنانی له‌ یاری نێوده‌وڵه‌تی راگه‌یاند، به‌ڵام ئه‌و ئێستا له‌و بڕیاره‌ په‌شیمان بۆته‌وه‌.
له‌و باره‌یه‌وه‌ بۆفۆن وتی: پشوم له‌هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئیتاڵیا وه‌رگرتووه‌، چونكه‌ ته‌مه‌نم زۆر بووه‌، به‌ڵام من وه‌كو جه‌نگاوه‌ر خۆم ده‌بینم و له‌ به‌رپرسیاریه‌تی راناكه‌م.
وتیشی: ئه‌گه‌ر ته‌مه‌نیشم بگاته‌ 60 ساڵ ئه‌وا ره‌تی ناكه‌مه‌وه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ ریزی هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئیتاڵیا، بۆیه‌ هه‌ركاتێك راهێنه‌ر بانگهێشتم بكات ئاماده‌م یاری بۆ هه‌ڵبژارده‌كه‌م بكه‌م.
ماوه‌ته‌وه‌ بڵیین بۆفۆنی ته‌مه‌ن 39 ساڵ 175 یاری به‌درێسی هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئیتاڵیاوه‌ كردوه‌و مۆندیالی 2006یشی له‌گه‌ڵدا بردونه‌ته‌وه‌.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*