سەرەکی » وەرزش » تسیتسیپاس جامی دوا پاڵه‌وانێتی وه‌رزی به‌رزكرده‌وه‌

تسیتسیپاس جامی دوا پاڵه‌وانێتی وه‌رزی به‌رزكرده‌وه‌

ستیفانۆس تسیتسیپاسی یۆنانی بۆ جاری یه‌كه‌م له‌ ژیانی وه‌رزشی جامی دوا پاڵه‌وانێتی وه‌رزی تێنسی سه‌رزه‌وی به‌رزكرده‌وه‌ كه‌ به‌ ماسته‌رزی له‌نده‌ن ناسراوه‌، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی‌ توانی له‌ یاری كۆتایی له‌ دۆمینیك سیمی نه‌مسایی بباته‌وه‌.
به‌شێوه‌یه‌كی دوور له‌ چاوه‌ڕوانی یاری كۆتایی دوا پاڵه‌وانێتی وه‌رز له‌ نێوان 2 یاریزان بوو كه‌ بۆ یه‌كه‌م جار بوو سه‌ركه‌ون بۆ یاری كۆتایی ئه‌ی تی پی فیناڵز و یارییه‌كه‌ش دوای ركابه‌ریه‌كی به‌هێز به‌سوودی ئه‌ستێره‌ لاوه‌ یۆنانیه‌كه‌ كۆتایی هات.
ستیفانۆسی 21 ساڵ بووه‌ بچووكترین یاریزان له‌ ساڵی 2001ه‌وه‌ نازناوی ئه‌م پاڵه‌وانێتییه‌ ده‌باته‌وه‌و چواره‌م یاریزانیشه‌ له‌سه‌ریه‌ك بۆ جاری یه‌كه‌م ده‌بێته‌ پاڵه‌وانی ماسته‌رزی له‌نده‌ن كه‌ 4 ساڵه‌ له‌سه‌ریه‌ك هه‌ر ساڵه‌و یاریزانێك ده‌بێته‌ پاڵه‌وان كه‌ پێشتر نازناوه‌كه‌ی‌ نه‌بردۆته‌وه‌.
تسیتسیپاس له‌م پاڵه‌وانێتییه‌ به‌هێزی ده‌ركه‌وت و ته‌نها یارییه‌كی له‌قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كان به‌ رافا ناداڵ دۆڕاند و له‌ قۆناغی پێش كۆتاییش توانی رۆجێر فێدره‌ری ئه‌فسانه‌ی‌ دووچاری شكست بكات.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*