سەرەکی » وەرزش » تازەپێگەیشتووانی بەرازیل لە نێوان بێ هیوابوون و بوون بە پاڵەوانی مۆندیال

تازەپێگەیشتووانی بەرازیل لە نێوان بێ هیوابوون و بوون بە پاڵەوانی مۆندیال

پێش چەند مانگێك لە مۆندیالی تازەپێگەیشتوان هاندەرانی تۆپی پێی بەرازیل بە كەمترین گرنگیەوە چاوەڕوانی دەستپێكی پاڵەوانێتییەكەیان دەكرد لە وڵاتەكەیان و پێیان وابوو هەڵبژاردەی وڵاتەكەیان ناتوانێت قۆناغی كۆمەڵەكانیش تێپەڕێنێت، بەڵام لەگەڵ كۆتاییەكانی ساڵی 2019 بوون بە خاوەنی هەڵبژاردەیەك كە شانازی پێوە بكەن، ئەمەش دوای ئەوەی توانیان لەوەدا سەركەوتوو بن كە گەورەكانیان نەیانتیوە تیایدا سەركەوتوو بن.
تازە پێگەیشتوانی بەرازیل لە بەرەبەیانی رۆژی 2 شەممە توانیان نازناوی مۆندیالی تازەپێگەیشتوان ببەنەوە ئەمەش دوای ئەوەی شكستیان لەدوا دەقیقە بەرامبەر بە مەكسیك گۆڕی بۆ سەركەوتن و لە رێگەیەوە جارێكی تر خۆشیان خستە نێو دڵی هاندەرانیان.
یاری بەرامبەر بە مەكسیك یەكەم یاری نەبوو كە بەرازیلیەكان بە پاڵپشتی هاندەرانیان ریمۆنتادا بكەن و شكست بگۆڕن بۆ سەركەوتن، كە سەرەتا لە قۆناغی 16 شكیتان بەرامبەر بە چیلی گۆڕی بۆ سەركەوتن و لە قۆناغی پێش كۆتاییشدا بەرامبەر فەرنسا شكستیان بە 2 گۆڵی بێ بەرامبەر گۆڕی بۆ سەركەوتن، بەمەش ئەم پاڵەوانێتییە بووە دروستبوونی نەوەیەك كە خاوەنی ئەقڵیەتێكی بەهێزی سەركەوتنە.
سەركەوتنی بەرازیل لەم مۆندیالە پێشبینیكراو نەبوو چونكە بەرازیل نەیتوانیوبوو سەربكەوێت بۆ پاڵەوانێتییەكە، بەڵام چیرۆكە جوانەكەی بەرازیل لە مانگی 2 دەستپێكرد، ئەمەش كاتێك فیفا بڕیاری دا مافی میوانداریكردنی پاڵەوانێتییەكە لە پیرۆ بسەنێتەوەو بیدان بە بەرازیل، ئەمەش بەبیانووی ئەوەی ژێرخانی وەرزشی ئەو وڵاتە ئامادە نەبووە بۆ رێكخستنی پاڵەوانێتییەكە.
بەرازیل بەم پێكهاتەیەوە بەشداری لە كۆپا ئەمریكا كرد و نەیتوانی پلەیەك بەدەست بهێنێت كە لە رێگەیەوە بەشداری مۆندیالی خوار 17 ساڵ بكات، بەهۆی ئەمەش هەڵبژاردەكە بێ هیوابوو لە بەشداری كردن لە مۆندیالی تازەپێگەیشتوان، بەڵام دواجار بەشێوەیەكی رەسمی لە مانگی 3 بەرازیل دیاریكرا بۆ ئەوەی میوانداری مۆندیالە بكات و هەڵبژاردەی ئەو وڵاتەش خرایە شوێنی پیرۆ.
دواجاریش بەرازیل بۆ جاری چوارەم بووە پاڵەوان و چووە پلەی دووەمی ئەو هەڵبژاردانەی زۆرترین جار مۆندیالیان بردۆتەوە بەجیاوازی نازناوێك دوای نەیجیریا دێت كە 5 جار بووەتە پاڵەوان.
بەهای ئەم نازناوە كە بە بناغەی دروستبوونی هەڵبژاردەی یەكەم دادەنرێت لەوەدایە یەكەم نازناوی بەرازیلە لە ساڵی 2003ەوە كە لەو ساڵەوە نەیانتواویە بچنە سەر ستەیجی خەڵات و رەنگە هەر ئەمەش هۆكاری ئەوەبێت بەرازیل لە ساڵی 2002ەوە نەیتوانیوە مۆندیال لەسەر ئاستی پێشكەوتوان بباتەوەو ئەوەی جێگەی سەرنجیشە زۆرینەی یاریزانەكانی ئەم پێكاتەیەی تازەپێگەیشتوان ساڵی 2002 لەدایكبوون.
تازەپێگەیشتوانی بەرازیل توانیان ئەوە بەدەست بهێنن كە پێشكەوتوەكان نەیانتیوە بەدەستی بهێنن ئەویش بردنەوەی مۆندیالە لە نێو خاكی خۆیان و پێشتر 2 جار پێشكەوتوان لە ساڵانی 1950 و 2014 لەوەدا شكستیان هێناوە.
لەناوخۆی بەرازیل كێشەیەك هەیە كە رۆژنامەكان باسی لێوەدەكەن ئەویش گرنگی نەدانە بە یاریزانی لاو بەهۆی ئەوەش هیچ یاریزانێكی پێكهاتەی ساڵی 2003 نەبوون بە ئەستێرەی دیار، بەڵام لەم مۆندیالە چەندین ئەستێرە دەركەوتون لەسەرو هەمووشیانەونە كایۆ خۆرخی گۆڵكار و گابریل ڤیرۆنی باشترین یاریزانی مۆندیالەكە كە رۆژنامەكانی ئەو وڵاتە هیوای ئەوەیان خواستووە هەڵەی پێشوو دوبارە نەكرێتەوەو گرنگیان پێبدرێت.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*