به (ژه‌نه‌ڕاڵی پاییز) پێشكه‌شه:
شیعری: سه‌لام مسته‌فا
سه‌د چرۆ له‌نێو ئینجانهكانا
ناگه‌نه جوانی سه‌مای دارستان
چرۆ ده‌بێته هه‌ناسه‌ی ژاكاو
مۆم فڕێ ئه‌درێ به‌ده‌ستی مه‌ستان
***
ئه‌وه‌رێ گه‌ڵای ناو دڵی پاییز
ئه‌وه‌رێ خه‌می ناو په‌لكه‌كانی
شاعیرێ كاتێ به‌خۆی ده‌زانێ
گشتیان ئه‌ستێره‌ن بۆ شانه‌كانی
***
بریا ئه‌م سه‌ره پڕ له گێژاوه‌م
ئه‌كرده لافاو بۆ گه‌ڵای وه‌ریو
ئه‌وسا ئه‌مزانی چه‌ند به‌خته‌وه‌رم
بۆ تێركردنی بێ لانه‌و هه‌تیو
***
ئاخ ئه‌گه‌ر گه‌ڵا دایپۆشیمایه
نزام ئه‌نارده كۆشكی ژینه‌وه
نه‌ك ریسوا بم و لانهم چۆڵ و تار
كوێر بم به ناڵه‌ی مهم و زینه‌وه
***
ئێستا له سایه‌ی چه‌ند گوڵێكه‌وه
گه‌ڵاكان ئه‌به‌م بۆ دیداری یار
من رووناكی خۆم به‌خشی به ده‌ریا
كه‌چی شێتانه بهخشیمیه كه‌نار
***
پڕاوپڕ كرام له گه‌ڵای بێ ناز
سه‌ر جادهكانم پڕ كرد له دیاری
هه‌موو ته‌مه‌نم هه‌ر ژان و خه‌م بوو
ته‌نیا بۆ جارێ نه‌بومه یاری
***
هانام بۆ شه‌قام، بۆ دره‌خت ئه‌برد
وه‌رن روخسارم دێراو كه‌ن به مۆم
نه‌وه‌ك وه‌ك زیخێ فڕێ بدرێمه
لێواری ته‌ڕی كانیاوێ، یا چۆم
***
كاتێ وه‌رزێكی پڕ له ئافات دێ
تۆفان قه‌ره‌بوی چڵ ناداته‌وه
مردن جارێكه بێ ره‌نگ و بێ بۆ
گه‌ڵا ناكاته ملی كاته‌وه
***
تۆ سه‌فه‌رت كرد ماچی گه‌ڵات كرد
نزای گوناهت پێ به‌خشینه‌وه
كۆشی هه‌موومان پڕ بوو له گه‌ڵا
به‌ده‌م گڕكانی پێكه‌نینه‌وه
***
سور سور ئه‌زانم پاییز به‌راته
بۆ تۆ كه فهرشێ ئه‌خوێنیته‌وه
سه‌راپای گه‌ڵاو نه‌خشی به‌ر نیگات
ناچنه خوێنی پڕ ههنگوینتهوه
***
چڵێ وه‌ك ئه‌وه‌ی له دار تۆرابێ
ئه‌شك ئه‌ڕێژێ به‌سه‌ر ئه‌ستێرا
نه‌مامێكی تر وه‌كو میوانێ
ئه‌پاڕێته‌وه به‌سه‌ر شلێرا
***
كێ بێ بكێشێ قامه‌تی پاییز
له‌به‌ر رۆشنایی چرای چنارێ
خۆشنهكاتهوه و ئه‌شك بڕێژێ
هه‌تا دنیایه هه‌ر ره‌نگ ببارێ
***
پاییز كوشتمی و نه‌یهێشت تاجه‌كه‌ی
وه‌ك خودای گه‌ڵا بكه‌مه سه‌رم
په‌رسگای شه‌رمیش وه‌ك گۆڕستانێ
ده‌رگا و په‌نجه‌ره‌ی لێكردمه ته‌رم
***
ئیتر پاییزێ شك نابا گوڵان
زه‌رد و سه‌وز تێكه‌ڵ ببنه یه‌كتری
تازه به‌سه‌رچوو قیامه‌تی مۆم
رووناكی ته‌ره و خونچه هه‌ڵوه‌ری
***
خۆزگه (یه‌ك) پاییز ئه‌بوه دروشمێ
هه‌تا هه‌تایه با بیڵێته‌وه
نه‌وه‌ك ره‌شه‌با بێت و سه‌د باره
له‌سه‌ر ته‌خته ره‌ش بینوسێته‌وه.
*نامیلكه شیعرییه چاپكراوهكانم گه‌واهی ئه‌وه‌م بۆ ده‌ده‌ن، كه شێوه نووسینی شیعری من به‌مجۆره نییه. به‌ڵام وه‌ك وه‌فایه‌ك ده‌یده‌مه (محه‌مه‌د عومه‌ر عوسمان)ی شاعیر. حه‌زم كرد به‌مشێوه‌یه بینوسمه‌وه.
222 جار بینراوە