بە قەناعەتی

*بە قەناعەتی یەکێتی؛ یەکەمین تەقە، تەنانەت تەقەی دەرگاش ئێمە بووین.
*بە قەناعەتی ھێمن ھەورامی؛ حەتمەن ھێنری کیسینجەر کاتی خۆی دەورەی لای جەنابی سەرۆک بینیوە.
*بە قەناعەتی دوکانەکەی حاجی عارف؛ ڕەشکە ھەموو نەخۆشییەک عیلاج ئەکات، بە نەخۆشییەکانی ناو یەکگرتووشەوە.
*بە قەناعەتی گۆڕان؛ ئەگەر ئادام سمیس دوو ھێلکەی کردبێ، یەکێکیان عەلی حەمە ساڵحەو ئەوی تریش کاتی خۆی تۆپ لێی دا.
*بە قەناعەتی خەڵکی سلێمانی؛ سەلمانی فارسی پیاوێکی زۆر بە دین بووە، خوا بۆ خاتری کاکەحمەدی شێخ رەحمی پێ بکات.
*بە قەناعەتی سیستانی؛ گۆزەی چاک ئەوەیە لەسەری عادیل عەبدولمەھدیدا بشکێ.
*بە قەناعەتی ئیسرائیل؛ بەردێ لەحەوتەبەقەی عاسمانەوە بکەوێتە خوارەوە خەتای ئێرانە.
* بەقەناعەتی حکومەتی ھەرێم؛ شوققەی بیست دەفتەری نەبوایە ئێستا ئەو خەڵکە فەقیرو ھەژارە ئەبوایە خەیمەیان ھەڵدایە.
*بە قەناعەتی پیاو؛ شەرتی ئافرەت جوانییە، سەقافەت و ئەخلاق بە شەق دروست ئەبن.
*بە قەناعەتی ئەنگلز: ھەموو گورگێگ عیبارەتە لەمەجموعەیەک مەڕی خوراو.
*بە قەناعەتی نەنک؛ کە سکت ئێشا مەعنای وایە ناوکت کەوتووە.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*