سەرەکی » وەرزش » ئانا نهێنی پشت ئاستبەرزیی رۆبەرت لیڤاندۆڤسكی-یە

ئانا نهێنی پشت ئاستبەرزیی رۆبەرت لیڤاندۆڤسكی-یە

رۆبەرت لیڤاندۆڤسكی هێرشبەری یانەی بایرن مونشن لە باشترین ساتەكانی یاریكردنی دایە كە ژمارەیەكی زۆری گۆڵی لەم وەرزەدا تۆماركردوە و یەكێك لە نهێنییەكانی پشت سەركەوتنی ئەم یاریزانە توانا جەستەییە بەهێزەكەیەتی كە هۆكارە بۆ ئەوەی بەدرێژایی یارییەكە پارێزگاری لە تواناكەی بكات و بە ئاستی بەرز دەربكەوێت.
پارێزگاری كردن لەو توانایەو توشنەبوونی بە پێكان نهێنییەكی لە پشتە ئەویش ئانای هاوسەریەتی و كە ناوبانگێكی زۆری هەیە.
ئانا وەرزشكارێكی بەناوبانگی پۆڵەندایە كە چەندین دەستكەوتی لە یاری كاراتێ هەیەو پشتی رەشی لەو یارییە هەیە، لە پاڵ ئەوەشدا شارەزاییەكی زۆری لە بواری خواردەمەنی و ئامادەكردنی یاریزانان هەیە، بۆ ئەمەش سودی لە خوێندن لە زانكۆی وارسۆ وەرگرتوە.
ئانا تەمەنی 31 ساڵە و سەرپەرشتی خواردنی رۆژانەی لیڤاندۆڤسكی دەكات كە یارمەتی دەرە بۆ ئەوەی لیڤاندۆڤسكی بە ئاستی بەرز دەربكەوێت و توشی پێكان نەبێت.
سەبارەت بەمە ئانا دەڵێت: ئەو هەمیشە لەبری خواردن شەربەتی چەوەندەر و ماسی دەخوات، زیاتر هەوڵ دەدەم لە خواردنەكانی زیاتر سەوزە بەكار بهێنم و لەو خواردنە دوورم خستۆتەوە كە شەكری تێدایە لەگەڵ گەنم.

print

 123 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*