سەرەکی » وەرزش » مێسی تەنها 7 خاڵ لە پێش ڤان دایكەوە بووە

مێسی تەنها 7 خاڵ لە پێش ڤان دایكەوە بووە

دوای چەند سەعاتێك لە بەڕێوەچوونی ئاهەنگی بالۆن دۆر تایبەت بە باشترین یاریزانی جیهان گۆڤاری فرانس فوتبۆڵ رێژەی دەنگی سەرجەم ركابەرەكان و دەنگدانی سەرجەم رۆژنامەنووسانی لەسەرتاسەر جیهان بڵاوكردەوە.
بەپێی راگەیاندراوەكەش لیۆنێل مێسی لەسەدا 24 پۆینتی 4ی دەنگەكانی بەدەستهێناوە و بەجیاوازی تەنها 3 پۆینت پێش ڤان دایك كەوتووە كەلەسەدا 24 پۆینت یەكی دەنگەكانی بەدەستهێنا.
لە دەنگدانەكەدا مێسی 686 دەنگی بەدەستهێناوەو بەجیاوازی تەنها 7 خاڵ پێش ڤان دایك كەوتووەو لەپلەی سێیەمیش رۆناڵدۆ هاتووە كە 476 خاڵی كۆكردۆتەوە.
لەپلەی چوارەمیشدا كە سادیۆ مانی هاتووە 347 خاڵی بەدەستهێناوەو محەمەد سەڵاحیش بە 178 خاڵ لەپلەی پێنجەم هاتووە.
لەسەر ئاستی كیشوەركانیش مێسی لە كیشوەرەكانی هەردوو ئەمریكاو ئەفریقا و ئۆقیانیا پلەی یەكەمی بەدەستهێنا، لەبەرامبەردا ڤان دایك لە ئەوروپا و ئاسیا زۆرترین دەنگی بەدەستهێناوە.
لە كیشوەری ئەوروپا ڤان دایك 231 دەنگی بەدەستهێناوە بەرامبەر بە 194 دەنگ بۆ مێسی، لە ئەمریكاش مێسی 149 خاڵ بەرامبەر بە 125 خاڵ براوەبووە، لە ئاسیاش ڤان دایك بە 155 خاڵ بەرامبەر بە 134 خاڵ لە پێشەوە بووە، لە ئەفریقاش مێسی 187 بە 154 لە پێشەوەبووە، لە ئۆقیانیاش مێسی 22 خاڵی بەدەستهێناوەو ڤان داكیش هیچ خاڵێكی نەهێناوە.
ئەوەی جێگەی سەرنجیشە 69 رۆژنامەنووس دەنگی یەكەمیان داوە بە ڤان دایك لەبەرامبەردا 61 رۆژنامەنووس دەنگی یەكەمیان داوە بۆ مێسی، بەڵام مێسی دواجار یەكەم بووە.

print

 139 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*