سەرەکی » دۆسێ » لێدوانەكانی سەرۆكی فەرەنسا هەرا دەنێنەوە

رەخنەی لە توركیا و ناتۆ گرتبوو

لێدوانەكانی سەرۆكی فەرەنسا هەرا دەنێنەوە

سەرۆكی فەرەنسا رەخنەی رەخنەی لە ئۆپەراسیۆنەكانی توركیا گرت لە باكووری خۆرهەڵاتی سوریا و رایگەیاندبوو، توركیا لە دژی كوردەكان شەڕ دەكات كە لەگەڵ ئێمەدا شەڕی دژ بە داعشییان كردووە، وێڕای ئەوەش رۆڵی هاوپەیمانی باكووری سەتڵەسی لەقۆناغەی ئێستادا بە رۆڵێكی لاوەكی وەسفكردبوو.
ئەم لێدوانانەی ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا، لەلایەن دۆناڵد ترەەمپ سەرۆكی ئەمریكا و رەجەف تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا و ینس ستۆلنبێرگ ئەمینداری هاوپەیمانی باكووری ئەتڵەسی (ناتۆ)ەوە رووبەڕووی رەخنەی توند بوونەوە.

شەڕی توركیا دژ بە كورد
هەردوو سەرۆكی ئەمریكا و فەرەنسا لە سەرەتای كانوونی یەكەمی 2019 لەندەن لە پەراوێزی كۆبوونەوەی لوتكەی هاوپەیمانی باكووری ئەتڵەسی (ناتۆ) كۆبوونەوە و جەختیان لەسەر یەكخستنی هەوڵەكان بۆ بەگژاچوونەوەی تیرۆر كردەوە، ماكرۆن لای خۆیەوە رایگەیاندبوو “توركیا شەڕی ئەو كوردانە دەكات كە هاوشانی ئێمە شەڕی داعشیان كرد».
سەرۆكی فەرەنسا لە كۆبوونەوەكەدا رایگەیاندبوو“توركیا شەڕی ئەو كوردانە دەكات، كە هاوشانی ئێمە شەڕی داعشیان كرد و لە هەمان كاتدا توركیا لەگەڵ هەندێك لایەن كاردەكات، كە نزیكن لە داعش».
ئەمەش لەكاتێكدایە كە توركیا بە پاڵپشتی چەند گروپێكی توندڕەوی ئیسلامی لە باكووری خۆرهەڵاتی سوریا ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكانی دژ بە كوردەكان بەڕێوەدەبات.
بە گوتەی ماكرۆن»پێناسی توركیا بۆ تیرۆر جیاوازە و دژی ئەوانە دەوەستێتەوە كە هاوشانی ئێمە شەڕیان دەكرد دژی تیرۆر، بۆیە دەبێت پێناسەیەكی هاوبەش هەبێت بۆ تیرۆر».

داعش و توركیا و ناتۆ
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاندبوو» هەموو چەكدارانی داعش دەستگیرنەكراون، هەرچەندە ژمارەیەكی زۆر لەو چەكدارانە لە سوریا دەستگیركراون، بەڵام داعش لە ئێستادا هیچ نەوت و خاكێكی لەژێردەستدا نەماوە».
لەلایەكی ترەوە ترەمپ رایگەیاندبوو»لە عیراق هێڵەكانی ئینتەرنێت دەبڕدرێن بۆ ئەوەی وێنەی كوژراوەكان بڵاونەبنەوە».
لەلایەكی ترەوە ینس ستۆلتنبێرگ سكرتێری گشتی رێكخراوی (ناتۆ) رایگەیاندبوو»پێناچێت بتوانن كێشەی نێوان توركیا و ئەندامانی رێكخراوی (ناتۆ) لەكۆبونەوەی گشتی سەركردەكانی رێكخراوەكە لەلەندەن چارەسەر بكەن.
ئاژانسی (رۆیتەرز) بەر لە دەستپێكردنی كۆبونەوەی لوتكەی سەركردەكانی (ناتۆ) لە لەندەن لە زاری ینس ستۆڵتنبێرگ ئەمینداری گشتی رێكخراوی (ناتۆ) رایگەیاندبوو» پێناچێت بتوانن كێشەی نێوان توركیا و ئەندامانی رێكخراوەكە چارەسەر بكەن، بەڵام هەوڵەكانیان لەوبارەیەوە بەردەوام دەبێت».
بە گوتەی ئەمینداری گشتی رێكخراوی»بەباشیان نەزانیوە پرسیار و گومان لەبارەی گەرەنتیكردنی ئاسایشی هاوپەیمانانی خۆرئاواوە دروستبكەن، بەڵام پلانیان هەیە بۆ بەرگریكردن لەوڵاتانی بەڵتیك».
لەبارەی هەڵوێستی ئەمریكاش ستۆلنتنبێرگ دەڵێت»تائێستا پشتیوانی بەهێزیان لەناو ئەمریكادا هەیە».
ئەمینداری (گشتی ناتۆ) پێیوایە»بەڵێ لێدوانی توند و پێچەوانە هەیە، بەڵام هێشتا لەلایەن ئەمریكاوە پشتیوانییەكی بەهێزیان لێدەكرێت».
كۆبونەوەی لوتكەی وڵاتانی ئەندام لە هاوپەیمانی باكووری ئەتڵەسی (ناتۆ) لە 3ی كانوونی یەكەمی 2019 لەندەنی پایتەخی بەریتانیا سازكرا، بۆ ئەو مەبەستەش دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا گەیشتبووە لەندەن.
كۆبونەوەی لوتكەی هاوپەیمانی (ناتۆ) لە لەندەنی پایتەختی بریتانیا بەڕێوەچوو، كارەكانی لە 3ی كانوونی یەكەمی 2019 دەستپێكرد و لە 4ی كانوونی یەكەمی 2019 كۆتایی هات.
كۆبونەوەكە بە سەرۆكایەتی ئەمینداری گشتی هاوپەیمانی (ناتۆ) لە ئوتێلی گروف لە لەندەن سازكرا، ئەمەش لەكاتێكدایە كە لە دوو مانگی رابردوودا وڵاتانی ئەندام لە هاوپەیمانی (ناتۆ) چەندان ناكۆكی لەنێواندا دروستبوو.
ناكۆكییەكانی نێوانیان كاتێك دەستیپێكرد كە توركیا وەك وڵاتانێكی ئەندام لە هاوپەیمانێییەكە، لە 9ی تشرینی یەكەمی 2019، هێرشیكردە سەر كوردەكان لە ناوچەكانی باكووری خۆرهەڵاتی سوریا كە هاوپەیمانی ویلایەتە یەكگرتوەكانن لەشەڕی دژی داعش.
بەو هۆیەوە لە سەرەتای كانوونی دووەمی 2019، ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆكی فەرەنسا هێرشیكردە سەر هاوپەیمانی (ناتۆ) و هاوپەیمانییەكەی بە نەخۆشی مردووی سەرجێگە ناوبرد، ئەمەش بەوهۆیەی وڵاتانی ئەوروپا بەبێ ویلایەتە یەكگرتوەكان ناتوانن خۆیان لەهەڕەشەی رەوانەكردنەوەی تیرۆرستان لەلایەن توركیاوە بۆ وڵاتەكانیان بپارێزن.

هەڵوێستی توركیا
سەرۆكی توركیا رایگەیاندبوو، وڵاتەكەی دژایەتی پلانی هاوپەیمانی باكووری ئەتڵەسی (ناتۆ) دەكات، بۆ پارێزگاریی لە وڵاتانی بەڵتیك و هۆڵەندا، نەناساندنی (یەپەگە) بە تیرۆریست.
پەیوەندیەكانی نێوان توركیا و هاوپەیمانی (ناتۆ) لە چەند روویەكەوە ئاڵۆزیان تێكەوتووە، ئەمەش بەهۆی ئەو سیاسەتەی توركیا لە سوریادا پەیڕەوی دەكات، لەگەڵ كڕینی سیستمی بەگری (S-400)ی روسی، پاشان بە هێرشكردنە سەر هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە)، كە هاوپەیمانی ئەمریكان لەدژی داعش، هێندەی تر ناكۆكییەكان قوڵبوونەوە.
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆكی توركیا پێش بەشداریكردنی لە كۆبونەوەی لوتكەی هاوپەیمانی (ناتۆ)، رایگەیاندبوو، كە پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا ئەنجامداوە، و لەبالرەی هاوكاریكردنی توركیا بۆ بەهێزكردنی بەرگری پۆڵەندا و وڵاتانی بەڵتیك، قسەیان كردووە كە یەكێكە لە ناكۆكییەكانی نێوان هاوپەیمانییەكەی و توركیا، وێڕای ئۆپەراسیۆنەكانی ئەنقەرە لە دژی كوردەكان لە باكووری خۆرهەڵاتی سوریا.
بە گوتەی ئەردۆغان «بەخۆشحاڵییەوە گفتووگۆ لەو بارەیەوە دەكەن لەگەڵ هاوپەیمانی ناتۆ، بەڵام ئەگەر هاوپەیمانییەكە، (یەپەگە)، وەك تیرۆریست نەناسێنت، توركیا لەدژی هەر پلانێك دەوەستێتەوە كە بۆی پێشنیار دەكرێت».

print

 93 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*