سەرەکی » وەرزش » ئەنتۆنی جۆشوا تۆڵەی شكستەكەی لە ئەندی رۆیز كردەوە

ئەنتۆنی جۆشوا تۆڵەی شكستەكەی لە ئەندی رۆیز كردەوە

ئەنتۆنی جۆشوای بەریتانی تۆڵەی شكستەكەی پێشووی لە ئەندی رۆیز مەكسیكی كردەوەو سەرجەم پشتێنەكانی كێشی قورسی لە یاری بۆكێسن بەدەست هێنایەوە.
لە یاری دووبارەكردنەوەی نێوانیان لە سعودیە ئەنتۆنی جۆشوا و ئەندی رۆیزی بەرەگەز ئەمریكی رووبەڕووی یەكتری بوونەوەو ئەم یارییەش لەسەر تاسەری جیهان عاشقانی یاری بۆكێسن چاوەڕێیان دەكرد.
لە روبەڕوبونەوەی پێشویان رۆیز بەشێوەیەكی دوور لە چاوەڕوانی توانیبووی جۆشوا دووچاری یەكەم شكست بكات و بەهۆیەوە بووە خاوەنی 4 پشتێنی كێشی قورسی بۆكسێن، بەڵام جۆشوا بەمە رازی نەبوو و داوای كرد جارێكی تر روبەڕبونەوە ئەنجام بدەنەوە.
لە رووبەڕوبوونەوەی دووەمی نێوانیشیان جۆشوا ئاستێكی بەرزی پێشكەش كرد و لێهاتوانە روبەڕوبوەی ركابەرەكەی بۆوە بەڵام نەیتوانی بە لێدانی كوشندە براوە بێت.
جۆشوا هەرچەندە 20 كیلۆگرام لە ركابەرەكەی كێشی كەمتر بوو ئەمەش وایكرد خێراتر بجوڵێت و لێدانی باشتر لە ركابەرەكەی بدات و دوای كۆتایی هاتنی هەر 12 جەولەكەش جۆشوا بە بڕیاری داوەران بە خاڵ براوەبوو.
لە روبەڕبونەوەكەشدا جۆشوا بە بڕی 2 داوەر 118 بە 110 لێدان براوەبوو، بە بڕیاری داوەری سێیەمیش جۆشوا 119 بە 109 لێدان براوەبووە، بەمەش بە بڕیاری هەر 3 داوەرەكە بە براوەی یارییەكە دانراو جارێكی تر بوویەوە بە پاڵەوانی كێشی قورس.

print

 133 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*