سەرەکی » هەواڵ » یەكێتی خوازیاری چارەسەری هەموو كێشەكانە

سەعدی پیرە

یەكێتی خوازیاری چارەسەری هەموو كێشەكانە

دوێنێ لەمەكتەبی سیاسی لەهەولێر، سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسی‌و لێپرسراوی مەكتەبی پەیوەندییە گشتییەكان، پێشوازیكرد لە هاكان كاراچای كونسوڵی گشتیی توركیا لەهەرێمی كوردستان‌و محەمەد ئەرشەن جێگری كونسوڵ.
لەسەرەتای دیدارەكەدا، كونسوڵی توركیا، خۆشحاڵیی دەربڕی سەبارەت بەهەنگاوەكانی پرۆسەی ئامادەكاریی بۆ كۆنگرەی چوارەمی یەكێتی، كە بڕیارە رۆژی 21ی ئەم مانگە ببەسترێت‌و هیوای سەركەوتنی بۆ كارەكانی كۆنگرە خواست.
لەتەوەرێكی تردا تەئكید لەسەر توندوتۆڵكردنی زیاتری پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولادا كرایەوە‌و تیشك خرایەسەر دوایین گۆڕانكارییەكانی عیراق‌و هەرێمی كوردستان‌و ناوچەكە. لەوچوارچێوەیەشدا سەعدی پیرە، تەئكیدیكردەوە (ی.ن.ك) خوازیاری چارەسەری هەموو كێشەو گرفتە سیاسی‌و سەربازییەكانی ناوچەكەیە لەڕێگەی دیالۆگی ئاشتیانەو لەیەكترگەیشتنی لایەنەكان لەپێناوی سەقامگیریی سیاسی‌و ئاسایشی زیاتر‌و وەك یەكێتیش ئامادەی هەموو هەماهەنگی‌و ئاسانكارییەكین بۆ هێنانەكایەی كەشێكی ئاشتییانە بۆ گفتۆگۆی لایەنەكان.

print

 71 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*