تامی پەراسوو

* مودیرەكەمان لەو كتێبە گەورانە ئەچێ كە ئەقڵ بچووك ئەكەنەوە.
* فەقیر و دەوڵەمەندی ئەم وڵاتە هەموویان لە ڕیزدان، فەقیر لە ڕیزی نەوت و دەوڵەمەند لە ڕیزی مەطار.
* هەتا تامی پەراسوو نەكەی نازانی بۆچی حەزرەتی ئادەم ئەوەندە بە قسەی (حەوا)ی كردووە.
* مەسئولێكی ترمان تۆرا،حیزب نییە ڕەوزەی پەرییە.
* ئەوەندەی كە خۆمم خەڵەتاندووە، خەڵكم بخەڵەتاندایە حەوت زەمان بوو سەرۆك وەزیران بووم.
*برادەرێكی ژینگە پارێزم هەیە كەناری ئەفرۆشێ.
*ئەو جەمال شادانەی دایم لەتەعزێدا بیبینی كەمال غەمبارە.
*پارتی هەموو شەوێ دانی ئەشوات و تەكەتولێكی تازە لەناو یەكێتیدا دروست ئەكات و ئینجا ئەچێ ئەخەوێ.
*كاك عەباسی دراوسێمانم بینی فەقیرە زۆر لاوازو ئۆپۆزیسیۆن و بێ تاقەت بوو.
*ئەوەندە بێ ئەقڵە ئەگەر ڕەسمی لەگەڵ كەردا بگرن دەموچاوی كەرەكە مۆزایك دەكەن.
*چۆن ئەزانی زۆر موئەدەبە؟… بەقوندەر ئەڵێ سمتدەر.

print

 275 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*