سەرەکی » راپۆرت » ئامادەکردنی:بورهان ئەمین » هاوپەیمانێتییە خۆکوژیەکەی عەلی عەبدوڵڵا ساڵح

هاوپەیمانێتییە خۆکوژیەکەی عەلی عەبدوڵڵا ساڵح

لەماوەی ٣٣ ساڵی دەسەڵاتی «عەلی عەبدوڵلا ساڵح»ی سەرۆکی پێشووی یەمەن، هەمیشە هەوڵی پاراستنی کورسیەکەی خۆیداوەو لەپێناویدا هاوپەیمانێتی و سەوداسەری ژێربەژێری لەگەڵ ئەملاو ئەولاکردووە، بەڵام هیچیان وەک ئەو هاوپەیمانێتیەی ئەم داواییەی لەگەڵ حوسیەکان سەری نەخواردووە،ساڵح دوایی ئەوەی بۆماوەی سێ ڕۆژ لەسەر یەک بەخەستی حوسیەکانی بۆردومان کردو ژمارەیەکی زۆری لێ کوشتن، دوای ئەوەی کەوتە دانوستان و هاوپەیمانێتی لەگەڵ بەستن، دوو ڕۆژ دوای ئەوەو سەرەتای ئەم هەفتەیە لە ئۆپەراسیۆنێکی نەخشە بۆ داڕێژراوی حوسیەکان کوژراو کۆتایی بە ژیان و هاوپەیمانێتیەکەی هات و قۆناغێکی تر لەشەڕو شۆڕی وڵاتەکەی دەستی پێکرد.

سەرۆکێکی دیکتاتۆر
عەلی عەبدولڵا ساڵح لە ساڵی ١٩٤٢لە گوندی (بەیت ئەحمەر) لە ناوچەی سەنحان، نزیک سەنعای پایتەخت لەدایک بووە،تا تەمەنی ٣٦ ساڵی لەناو سوپا خزمەتی كردووە. کاتێک لەکۆتایی هەفتاکان «ئەحمەد غەشمی» سەرۆكی ئەو كاتەی یەمەن تیرۆرکرا»عەبدولكەریم عەرشی» بە شێوەی كاتی پۆستی سەرۆكایەتی وەرگرت، دواتر پۆستەكەی ڕادەستی «عەلی عەبدوڵا ساڵح» كرد و کردیە شەشەمین سەرۆک کۆماری یەمەن ، لە ساڵی ١٩٩٠ کاتێک هەردوو پارچەکەی یەمەن یەکیان گرتەوە، بووە یەكەم سەرۆكی یەمەنی یەكگرتوو.

به‌هاری عه‌ره‌بی
لە ٢٠١١ و دوای ڕووداوەکانی بەهاری عەرەبی، «شۆڕشی لاوان» لە یەمەن دەستیپێكرد و دەزگای سەربازی یەمەنی بوو بە دوو کەرت، دواتر بەرێككەوتنێك ساڵح وازی لە پۆستەكەی هێنا بەرامبەر مانەوەی حیزبی كۆنگرەی میللی یەمەن كە ئەو سەرۆكایەتی دەكردو لەزەتی دیکتاتۆریانەی لە پۆستی سەرۆک و دەسەڵاتی رەهای وڵات وایلێکرد کە واز نەهێنێ وهەر هەوڵی وەرگرتنەوەی پۆستەکی بداتەوە.

دۆستایەتی لەگەڵ سەدام
ئەو سەرۆکە عەرەبە هەمیشە ناکۆکی هەبووە لەگەڵ زۆر لە وڵاتانی کەنداو و بەتایبەتیش سعودیە ئەویش بەهۆی پشتیوانیکردنی بووە لە ڕژێمی سەدام و دارودەستەکەی و داکۆکیکردنی بوو لە داگیرکردنی کوێت و دەستبەسەرداگرتنی سەروەت وسامانی کەنداو،بەڵام لەدوای ڕووخانی ڕژێمی سەدام بەپەلە گەڕایەوە بۆ جەمسەری ئەو وڵاتانەو هاوپەیمانیەتی دروستکردن لەگەڵیاندا،.

حوسییه‌کان
لەماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا توانی ئەمریکاو سعودیە قەناعەت پی بێنێت کە حوسیەکانی سەر به‌ ئێرانن و مەترسیداران بۆ ئەمن و ئاسایشی ناوچەکە بۆیە شەڕێکی گەرمی لەدژ دامەزراندن و بووە هۆی کوژرانی هەزاران کەس وئاوارەبونی ملیۆنان،لەساڵی ٢٠٠٤ ەوە شەش جار شەڕی لەدژ حوسیەکان هەڵگیرساندووە.

سێبەری سعودییەکان
لەسەروبەندی ڕووداوەکانی بەهاری عەرەبی سعودیە لەترسی ئه‌وه‌ی پروشکی ئاگری ئەو شۆڕشانە و دورخستنەوەی لەسنوری وڵاتەکەیم پشتگیری لە ساڵح دەکرد بەوەی ئەوسەرۆکە لەوڵاتەکەیدا هەندێ قەیرانی سیاسی دروست کرد و پێشنیازی هەندێک بیرۆکەی سیستەمی حوکم وژیانی سیاسی دەکرد تا پارتە موعارەزەکان بەگژیدا بچنەوەو مەترسی شۆڕش بخاتە چوارچێوەی قەیرانی سیاسی لەوڵاتدا، سعودیەش ئەمەی پێ خۆش بوو و بەسەدان ملیۆن دۆلاریان بۆ دەنارد، بۆیە لەو قەیرانەدا هەندێ پارت و هێزی دۆستی ساڵح بوونە نەیاری و لێی جیابونەوە لەوانەش «هۆزی سور» کە گەورەترین هۆزی یەمەنیە،بۆیە لەساڵی ٢٠١٤ ناچار بوو هاوپەیمانێتی لەگەڵ حوسیەکان بکاو بەو هاوپەیمانێتیە حوسیەکان توانیان کۆنترۆڵی بەشێکی زۆری وڵات بکەن و ناچاری بکەن دەست لەپۆستی سەرۆکایەتی
وڵاتەکەی هەڵبگرێت.

لەخەمی وەرگرتنەوەی دەسەڵاتدا بوو
سەرۆک لەترسی ژیانی خۆی بەڕێککەوتنێک پۆستەکی ڕادەستی جێگرەکەی « هادی» کرد و خۆیشی لە سعودیە حەوایەوەو، هەر لەوێ خۆی دامەرزاندنەوە، بە پشیتیوانی کەنداو خۆی کۆکردەوەو دەستی بە چالاکی سەربازی لە یەمەن کردەوە، لەوساوە ئەو وڵاتە توشی شەڕێکی ماڵویرانکەری نێوان هێزەکانی ساڵح وحوسیەکان بۆتەوەو خەڵکێکی زۆری پێوە گرفتار وسەرگەردان بووە.

جه‌نگی سه‌پێنراوی سعودیه‌
لەساڵی ٢٠١٥ بارەکە بەوە زیاتر ئاڵۆز بوو کە سعودیە‌و هاوپەیمانێتیەکی عەرەبی لەدژی حوسیەکان دروستکردو لەگەڵ ساڵح هەوڵی کۆنترۆڵکردنی بارەکەیان دەدا، عەلی عەبدوڵڵا ساڵحیش ژێر بەژێر لەلایەک لەگەڵ حوسیەکان و لەلایەکی تر لەگەڵ کەنداو لەخەمی گەڕانەوەی بوو بۆ سەرۆکایەتی وڵات و دامەزراندنەوەی ئیماراتی دیکتاتۆری و کوشتو بڕین بوو، بەڵام فریای وەرگرتنەوەی ئەو کورسیە نەکەوت و حوسیەکان کوشتیان.
سەرچاوە:فرانکفۆرتە ئەلگێماینەزایتۆنگ، بی بی سی عەرەبی، ساسەپۆست

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*