سەرەکی » وەرزش » بارتی نازناوی پاڵەوانێتی ئەدیلایدی بردەوە

بارتی نازناوی پاڵەوانێتی ئەدیلایدی بردەوە

ئاشلی بارتی ئوسترالی و پێشەنگی ریزبەندی یاریزانانی تێنسی سەرزەوی نازناوی پاڵەوانێتی تێنسی سەرزەوی ئەدیلایدی بردەوە كە دواین ئامادەكاری یاریزانان بوو پێش بەشداری كردن لە گراندسلامی ئوسترالیا.
بارتی لە یاری كۆتایی پاڵەوانێتییەكە رووبەڕووی دایانا یاستریمیسكای ئۆكرانی بۆوەو یارییەكەشی بە 2 كۆمەڵەی بێ بەرامبەر لێ بردوەوە، بەمەش هەشتەم نازناوی لە ژیانی وەرزشی بردەوە.
بارتی دەستپێكی لەم وەرزەدا باش نەبوو كە لە یەكەم قۆناغی پاڵەوانێتی بریسبین ماڵئاوایی كرد بۆیە لە پاڵەوانێتی ئەدیدلاید بە سەرنجی زیاترەوە یاری كرد و لە یاری كۆتاییشدا سەرەتا كۆمەڵەی یەكەمی بە ئاسانی 6-2 بردەوە.
لە كۆمەڵەی دووەمیشدا هەرچەندە ركابەرەكەی بەرگری بەهێزی كرد بەڵام دواجار بارتی توانی سێرفی بشكێنێت و ئەو كۆمەڵەیەش 7-5 بباتەوەو جامی پاڵەوانێتییەكە بەرز بكاتەوە.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*