سەرەکی » زانست » لە كۆریای باشوور چیتر خۆراك بە فیڕۆ نادرێت

لە كۆریای باشوور چیتر خۆراك بە فیڕۆ نادرێت

لە كۆریای باشوور لەگەڵ ئەوەی چەندین ساڵە پاشماوە خۆراكییەكان دووبارە بەكاردەهێنرێنەوە، بەڵام دەسەڵاتداران چەندین ڕێگەی تریان گرتووەبەر بۆ بنەبڕكردنی فڕیدانی خواردەمەنی.
ئێستا لە چەندین ناوچەی سیولی پایتەختی كۆریای باشوور پاشماوەی خۆراكەكان دەبێت بكرێنە ئەو كیسانەی كە بە ئاسانیی شیدەبنەوە، ئەمەش ڕێگەیەكە كە كەسەكان هاندەدات بۆ كەمتر بەفیڕۆدانی خۆراك.
ئەم هەنگاوەش بەشێكە لە پلانێكی حكومەتی ئەو وڵاتە كە لەساڵی (2006)ەوە دەستیكردووە بەپەیڕەوكردنی و یەكەمین هەنگاویشی لەوەوە دەستپێكردووە كە قەدەغەی كردووە پاشماوە خۆراكییەكان بكرێنە زبڵدانەوە.
لە ساڵی(2013)شەوە قەدەغەیكردووە ئاوی دروستبوو لە بەرهەمە خۆراكییەكانی كارگەكان بڕژێنرێتە ناو ئۆقیانووسەوە .
لەم چەند ساڵەی دوایشدا دەسەڵاتدارانی كۆریای باشوور بە هاوكاریی هەندێك كۆمپانیای پسپۆڕ لەبینا و تەلارە بەرزەكاندا چەن زبڵدانێكیان داناوە كە بە شێوەی ئەلكترۆنی حسابی خۆراكی بە فیرۆدراو دەكات و بە پێی كێش و بڕی خۆراكە فڕێدراوەكە پارە لە هاوڵاتیانی نیشتەجێی ئەو بینایانە دەسێنێت.
چاودێران دەڵێن» لە ساڵی (1995)ەوە حكومەتی سیۆل بە شێوەیەكی سەرەتایی دەستیكردووە بەدووبارە بەكارهێنانەوەی پاشماوە خۆراكییەكان كە بڕەكەی ئەو كاتە (%25)بووە، بەڵام ئەو ڕێژەیە لەم چەند ساڵەی دواییدا گەیشتووەتە (%95).
ئەوەی پێویستە بوترێت ئەوەیە كە ئەو كیسەخۆڵانەی خۆیان شییدەبنەوە نزیكەی (6) دۆلار لەسەر هاوڵاتیانی كۆریا دەكەوێت، ئەم بڕە پارەیەش وەك باج دەكەوێتە ئەستۆی هاوڵاتیان، كە ئەگەر بە ڕێژە وەربگرێت ئەوا (%60)ی تێچووی فڕێدانی ئەو پاشماوانە دەبێت هاوڵاتیی بیدات كە ئەمەش ڕێگەیەكی ترە بۆ ئەوەی دانیشتوانی ئەو وڵاتە هۆشیار ببنەوەو كەمتر خۆراك بە فیڕۆ بدەن .

سەرچاوە: CBNC

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*