سەرەکی » ئابووری » كۆمپانیایەكی بەریتانی لە كەركوك كشایەوە

كۆمپانیایەكی بەریتانی لە كەركوك كشایەوە

كۆمپانیای بریتش پیترۆلیۆم-ی بەریتانی لە كێڵگە نەوتیەكانی كەركوك كشایەوە‌و كۆمپانیای نەوتی باكووریش نیگەرانی دەربڕی‌و رایدەگەیەنێت: پەرەپێدانی كێڵگەكە لە ئاستی چاوەڕوانكراودا نەبووە.
ئاژانسی رۆیتەرز لەزاری سێ سەرچاوەوە بڵاویكردەوە: كە ئەمڕۆ كۆمپانیای بریتش پیترۆلیۆم-ی بەریتانی، دوای كۆتایی هاتنی گرێبەستەكەی كە بەبڕی 100 ملیۆن دۆلار بۆ پەرەپێدانی كێڵگەی نەوتی كەركوك ئیمزای كردبوو، كشاوەتەوە.
لەو بارەیەوە كۆمپانیای نەوتی باكوور كە سەر بە حكومەتی عیراقە‌و سەرپەرشتی كارەكانی كێڵگەكانی كەركوك دەكات، كشانەوەی كۆمپانیا بەریتانییەكەی راگەیاند‌و ئاماژەی بەوەدا: كە بەبێ پەرەپێدانی كێڵگەكە، كۆمپانیاكە كۆتایی بە كارەكانی هێناوە.
كۆمپانیای نەوتی باكوور راشیگەیاندوە: كۆمپانیا بەریتانیەكە ئەنجامی هەڵكەندنەكەی پێداون، بەڵام بەداخەوە ئەنجامەكان لە ئاستی چاوەڕوانكراودا نەبوون‌و ئەوەندە هاندەر نەبوون تا گرێبەستی كۆمپانیاكە نوێ بكرێتەوە.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*