سەرەکی » ئابووری » حكومەتی پشت بە داهاتی نەوت نابەستێت

حكومەتی پشت بە داهاتی نەوت نابەستێت

حكومەتی عیراق بەنیازە لە داهاتوودا و بەشێوەیەكی سەرەكی پشت بە داهاتی نەوت نەبەستێت، پارێزگاری بانكی ناوەندیی عیراقیش پێشبینیكرد پاش 30 ساڵی تر، بەڕێژەی (15%) پشت بە داهاتی نەوت ببەسترێت و حكومەت پلانی ئابووریی نوێی لەبەردەستدایە بۆ ئەوەی لە داهاتوویەكی نزیكدا جێبەجێی بكات.

لەماوەی 30 ساڵی داهاتوودا
بانكی ناوەندیی عیراق ئاشكرایكرد: عیراق بەنیازە لە داهاتوودا بەشێوەیەكی سەرەكی پشت بە داهاتی نەوت نەبەستێت و لەڕووی ئابوورییەوە پلانی نوێ دابڕێژێت.
لەمیانی بەڕێوەچوونی كۆنگرەی بانكی نێودەوڵەتی لەژێر دروشمی «رۆڵی بانكی ناوەندی لە بەدیهێنانی سەقامگیریی ئابووری و دارایی»، عەلی عەلاق پارێزگاری بانكی ناوەندیی عیراق رایگەیاند: چەند ئاماژەیەكی روون و ئاشكرا لە ئارادایە بۆئەوەی لە داهاتوودا عیراق لەڕووی داهاتەوە تەنها پشت بە هەناردەكردنی نەوت نەبەستێت.
وتیشی: «لە داهاتوودا و بەشێوەی قۆناغ بەقۆناغ پشتبەستن بە داهاتی نەوت كەمدەكەینەوە، بەجۆرێك لەماوەی 30 ساڵی داهاتوودا، عیراق بەڕێژەی (15%) پشت بە داهاتی نەوت ببەستێت».

زەمینەیەكی لەبار بۆ وەبەرهێنان
پارێزگاری بانكی ناوەندیی عیراق لەدرێژەی وتەكەیدا روونیشیكردەوە: لە قۆناغی داهاتوودا، عیراق گەورەترین پڕۆسەی وەبەرهێنان بەخۆیەوە دەبینێت و حكومەت سوورە لەسەر سازكردنی زەمینەیەكی لەبار بۆ وەبەرهێنان لەم وڵاتەدا، پشتبەستن بەیەك سەرچاوەی داهات لە بودجەی گشتیی دەوڵەتدا، عیراق رووبەڕووی ئاستەنگ دەكاتەوە و لەو سۆنگەیەشەوە عیراق هەوڵدەدات سوود لە نەوت وەرنەگرێت وەك تاكە سەرچاوەی داهات.

هاوكاریی بەغدا بكەن
لێدوانەكانی پارێزگاری بانكی ناوەندیی عیراق لەكاتێكدایە، كە لەماوەی رابردوودا، حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عیراق رایگەیاندبوو: عیراق لەدوای قۆناغی یەكلاییكردنەوەی جەنگی دژی تیرۆریستانی داعش، كار بۆ بەهێزكردنی ئابووری دەكات، بۆ ئەوەی لە داهاتوودا چیتر پشت بە داهاتی نەوت نەبەستێت.
وتیشی: «بۆ ئەو مەبەستە، حكومەت هەنگاوی جددی ناوە و داواش لە كۆمەڵگای نێودەوڵەتی و وڵاتانی پیشەسازیی كراوە، هاوكاریی بەغدا بكەن لە پلانە نوێیەكەیدا».

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

ئێكسۆن مۆبیل؛ عیراق تەنگەتاو دەكات

سەرەتای ئەم هەفتەیە كۆمپانیای (ئێكسۆن مۆبیل)ی ئەمریكی هەموو ستافە بیانییەكانی ...